دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛
له يادى پڕ له ئازارى کاره‌ساتى کيمياباران کردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه داده‌نه‌وێنین و به شکۆوه یادی هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه که له‌پێناو ئازادی‌دا گيانيان به‌خت کرد. سڵاو و ڕێز بۆ بنه‌ماڵه و که‌سوکار‌ی سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و برينداران و قوربانیيان که تا ئه‌مڕۆش هێشتا به‌ده‌ست لێکه‌وته‌کانى ئه‌و تاوانه سامناکه‌وه، ئازار ده‌چێژن.
کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه ته‌نيا تاوانێک نه‌بوو، به‌ڵکوو به‌شێکی خه‌مناک بوو له زنجیره‌یه‌ک تاوان و جینۆساید که ئامانجیان نه‌هێشتنى گه‌لی کوردستان بوو. گه‌لێک که ته‌نيا تاوانی، داواکردنی مافی ڕه‌وای خۆی بوو له ژیان و ئازادی. هه‌ڵه‌بجه بووه هێمایه‌کی جیهانی بۆ سته‌ملێکراويى گه‌له‌که‌مان و شایه‌تحاڵێک بۆ دڕنده‌یيی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی ئه‌نجام دران. ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رييه‌کی ڕاسته‌قینه هه‌بووایه، ئه‌م کاره‌ساته به ته‌نیا به‌س بوو بۆ داننان به هه‌موو مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردستاندا.
له‌م یاده‌دا، جارێکی دیکه جه‌خت ده‌که‌ينه‌وه که پێویسته قه‌ره‌بوو‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو قوربانيیانی جینۆساید و ئه‌نفال بکرێته‌وه و له هه‌موو بواره‌کاندا باشترین خزمه‌تگوزاریيان پێشکه‌ش بکرێت. ئه‌رکی حکوومه‌تی عێراقه به‌رپرسیاريه‌تيی یاسایی و ئه‌خلاقيی خۆی به‌رانبه‌ر قوربانیيان و هه‌موو پابه‌ندییه‌کانی دەرهەق بە هه‌ڵه‌بجه و دانیشتوانه‌که‌ی جێبه‌جێ بکات و دادپه‌روه‌رييان بۆ به‌دی بهێنێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێکاره‌کانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بکات، پێويسته کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییش له هه‌وڵه‌کانی بۆ دڵنیابوون له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه له هه‌ر شوێنێکی جیهان، به‌رده‌وام بێت.
هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ به قه‌واره‌ى ده‌ستووری و فیدراڵی و ته‌واوى ده‌ستکه‌وته‌کانييه‌وه، به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیدانه، ئه‌رکی هه‌موومانه به یه‌کڕیزی و ته‌بايى، بیانپارێزن. وه‌فاداری بۆ قوربانیيانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان، هه‌روه‌ها دڵنيابوون له داهاتوويه‌کى باشتر بۆ هه‌مووان، به پته‌وکردنى پێکه‌وه‌يى و لێکگه‌يیشتن و هاريکارى له‌پێناو پاراستنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستاندا ده‌بێت.
سڵاو و دروود بۆ گیانی شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
۱۶/۳/۲۰۲۵
Your Comment