ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
-
بافڵ تاڵەبانی:
لە ئازاری کەسوکاری هەڵەبجە تێدەگه‌ن
سه‌رۆكی یه‌كێتی له په‌یامێكدا له ساڵیادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند، لە ئازاری کەسوکاری هەڵەبجە تێدەگه‌ن و لەگەڵ هەموو گلەیی و پێویستییەکانیاندان و لە پێشەوەی بەرگری لە مافەکانیاندا ده‌بن.
-
پەیامی مەسروور بارزانی لە ۳۷ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ۳۷ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پەیامێکدا دەڵێت: لە ساڵۆەگەڕی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەم کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن.
-
مەسعوود بارزانی:
زام و ئازاری هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ۳۷ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕایگەیاند زام و ئازاری هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
ئه‌رکی حکوومه‌تی عێراقه بهرپرسیاريهتيی خۆی به‌رانبه‌ر بە هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، ۱۶ـی ئاداری ۲۰۲۵، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ۳۷ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردەوە، لە پەیامەکەدا دەڵێت: له يادى پڕ له ئازارى کاره‌ساتى کيمياباران کردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه داده‌نه‌وێنین.