گرێبەستى پەرەپێدانى کێڵگە نەوتییەکانى کەرکووک لەگەڵ بەریتانیا واژۆکرا

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاى بریتش پێترۆلیۆمى بەریتانى (BP) گرێبەستیان واژۆکردووە بۆ پەرەپێدانى چوار کێڵگەى نەوتى.

کوردپرێس: وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاندووە، گرێبەستەکە بە ئامادەبوونى حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق کراوە، ئەو کێڵگانەى دەستنیشانکراون کۆمپانیاى بى پى بەریتانى پەرەیان پێبدات بریتن لە کێڵگەکانى باى حەسەن و هاڤانا و خەباز و جەمبور، هەروەها نوێکردنەوە و فراوانکردنی دامەزراوەی غازی کۆمپانیای غازی باکور.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، ئامانج لە پەرەپێدانى ئەو کێڵگە نەوتییانە، زیادکردنى تواناى بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەى داهاتى نەوتییە، هەروەها دابین کردنى غازى زیاترە بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا.

News Code 225035

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha