بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان ئەمشەو دووشەممە ٢٤ی شوبات له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هێرش بۆسه‌ر مامۆستایانی ژێر خه‌یمه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت و په‌لاماردانیان، هێرش بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و ئازاردانیان و زەوت كردن و شكاندنی كه‌لوپه‌له‌كانیان، ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی ئاشتیخواز و دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكه‌ی دیگه‌ڵه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، كه مایه‌ی شه‌رمه‌زارین بۆ ئه‌نجامده‌رانی".
میترۆ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "كرانه‌وه‌ی رێژه‌یی دوو هه‌فته‌ی ڕابردووی فه‌زای مه‌ده‌نی، درۆیێكی شاخدار بوو".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە میدیاکانی هەرێمی کوردستان شەوەی ڕابردوو بڵاویان کردەوە هێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردە سەر خێمەی مامۆستایانی نارازی لە نزیکی عەربەت بەو هۆیەشەوە مامۆستایەک بریندار بوو و چەند ڕۆژنامەنووسێکیش دەستگیرکران.
Your Comment