بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ مامۆستایانی به‌هه‌ڵویست و سه‌ربڵند ڕاده‌گه‌یێنین كه له ئێستادا خێمه‌یان هه‌ڵداوه و بوونه‌ته هۆی په‌كخستنی شاده‌ماری ئابووری تاڵانچییان كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تاڵانچییه‌وه به هه‌ده‌ر ده‌برێت".
له په‌یامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا هاتووه كه: "پاراستنی گیانیان له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كاندایه و هه‌ر ده‌ستدرێژیێک بۆسه‌ریان به‌توندترین شێوه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ڵامی خۆمانمان ده‌بێت".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی داواشی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی عه‌ربه‌ت، شاره‌زوور، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ده‌كات، گیانی مامۆستایان بپارێزن.
ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی رێگەی عەربەت بۆ سلێمانی-یان بەڕووی تانکەر و بارهەڵگراندا داخستووە و بەپێی زانیارییەکان دوێنێ شەو هەندێ تانکەر هەوڵی تێپەڕاندنیان داوە، گرژی دروست بووە لەنێوان مامۆستایان و شۆفێرەکاندا.
Your Comment