کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی پێشوازیی کرد له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له دیداره‌که‌دا پێداچوونه به دیارترین دۆسیه‌کان کرا له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، باشترین ڕێگا بۆ په‌ره‌پێدانی جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی خواسته‌کانی هاوڵاتیان له سه‌رانسه‌ری عێراق.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا چه‌ند دۆسیه‌یێکی به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ کران، له‌به‌ر ڕۆشنایی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه، به‌جۆرێک بواره‌کانی هاوکاری دامه‌زراوه‌یی فراوانتر بکات و ده‌رفه‌تێک بڕه‌خسێنێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاسته‌نگه ئیدارییه هاوبه‌شه‌کان.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به پاڵپشتیی حکوومه‌ت کرد، بۆ وتوێژه به‌رده‌وامه‌کانی نێوان هێزه سیاسییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، هه‌روه‌ها گرنگی ته‌واوکردنی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان که له مانگی (تشرینی یه‌که‌م/10)ی ساڵی رابردو به‌ڕێوه‌چوو.
Your Comment