بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیمداد شاهین، وتەبێژی نەوەی رایگەیاند: "وەکوو نەوەی نوێ ئۆپۆزیسیۆن دەبین و بەشداریی حکوومەت ناکەین، دەرگەی گفتوگۆشمان بەڕووی پارتی و یەکێتی دا داخستووە".
نەوەی نوێ لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ۱۵ کورسی بەدەستهێنا.
سەرچاوەیەک لەنێو جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە رووداوی گوت: "هەموو دانووستاندنێک لەگەڵ پارتی و یەکێتی رەتدەکەینەوە و ناچینە حکوومەتێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەکات."
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد: "لە پێشووتر دا لەلایەن ئەو دوو حیزبەوە پێشنیازی زۆر پۆستی باڵایان پێداوین، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردووەتەوە."
رۆژی ۱۸-۰۱-۲۰۲۵، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکوومەت، یەکێتی جارێک و پارتی دوو جار سەردانی کردوون. باسی لەوەش کرد، بەڵێنی ۶ وەزارەت و ۵۰ پۆستی دیکەیان پێدراوە.
Your Comment