بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پاتريک دوورێل، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌کانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌کانى پێکهێنانى کابينهى نوێى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، دۆخى سووريا و ناوچه‌که، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێ "دوايين پێشهاته‌کانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تيمهکانى هه‌ردوولايان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێکگهيشتن و ده‌ستوور."
هه‌ردوولا بيروبۆچوونيان لەبارەی دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌کانى و پرسى کورد له‌و وڵاتە تاوتوێ کرد.
له‌مباره‌يه‌وه لە کۆبوونەوەکەدا "جه‌خت له گرنگيى تهبايى و يهکدهنگيى کورد و پاراستنى مافه‌کانى ته‌واوى پێکهاته جياجیاکان له سوورياى نوێ‌دا" کرایەوە.
گرنگیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌که و مه‌ترسييه‌کانى تيرۆر و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو که کونسووڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو.
Your Comment