ئاماری پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی ۲۰۲۴ لە هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە
سەنتەری میترۆ راپۆرتی ساڵی ۲۰۲۴ـی رەوشی ئازادیی ڕۆژنامەڤانی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ساڵی ۲۰۲۴، ۱۸۲ پێشێلکاری بەرامبەر ۱۷۶ ڕۆژنامەڤان و دامەزراوەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. بەپێی راپۆرتەکە، پێشێلکارییەکان ۲۲٪ کەم بوونەتەوە بەراورد بە ساڵی ۲۰۲۳ کە ئەو ساڵە ۲۳۱ پێشێلکاری لەلایەن ئەو سەنتەرەوە تۆمار کرابوون.
سەرۆکی نەوەی نوێ:
بهشداری حکوومهتێک ناکهین که دهسهڵاتمان نهبێت
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند مەرجەکانی خۆی بۆ بەشداری کردن لە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە و دەشڵێت هەر حزبێک دەیەوێت پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ پارتی نەبێت، ئەوا دەتوانێت زۆرینە پەرلەمانی کۆ بکەنەوە و کاندید بۆ ئەو پۆستە پێشکەش بکەن.
هەڵسەنگاندنی دۆخی سووریا لە کۆبوونەوەی مهزڵووم كۆبانی و فەرماندەی سێنتکۆم
مهزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هەسەدە له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی "X" باسی لهوه كردووه، لهگهڵ ههریهكه له ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و ژەنەڕاڵ لاهی کیڤن، فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان كۆ بووهتهوه و "کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سووریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش گرنگ بوو". مهزڵووم كۆبانی دهشڵێت، له كۆبوونهوهكهدا "جەختمان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردهوه بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی زیندانەکان و گهڕاندنهوهی خێزانهكانی كەمپی هۆڵ بۆ ناو كۆمهڵگه".
Your Comment