کورتەی هەواڵەکانی ۱۴ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۴ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

شەرع بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستوور لیژنەیێکی حەوت کەسیی پێکهێنا/ ژنێکی کوردی تێدایە

سەرۆکایەتی سووریا، پێکهێنانی لیژنەی شارەزایانی بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی دەستوور راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە "لیژنەکە پێشنیازەکەی سەبارەت بە دەستوور پێشکێشی ئەحمەد شەرع دەکات". شەرع، لە مەرسوومەکەیدا ناوی حەوت ئەندامەکەی لیژنەی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری نووسیوە کە ئەمانەن: عەبدولحەمید عەواک، یاسر حوێش، ئیسماعیل خەلفان، رەیعان کحێلان، محەممەد رەزا جەلخی، ئەحمەد قورەبی و بەهیە ماردینی کە خانمێکی کوردە و لە بەریتانیا دەژی و دکتۆرای لە یاسا بەدەستهێناوە و وەکوو چالاکڤان و ڕۆژنامەڤان کاری کردووە.

سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری:

ئۆجەلان ‌و ئەردۆغان پەرۆشی کۆتاییهێنان بە شه‌ڕن

دلاوە عەلائەدین سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە له‌ وتارێکدا که‌ بۆ ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)ى نووسیوه‌، لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دانانی چەک‌ و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ده‌ڵێت: "هەوڵە نوێکانی ئۆجەلان‌ و ئەردۆغان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان پەرۆشیان پێوە دیارە، ئەگەر هەوڵەکە سەربکەوێت، دەکرێت ببێتە فاکتەری دووبارە داڕشتنەوەی تەواوی داینامیکی ناوچەیی". ناوبراو هەروەها لەبارەی کاریگەریی بانگەوازەکەوە بەسەر هەرێمی کوردستاندا دەنووسێت: کوردانی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت سوود لە پرۆسەی ئاشتی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا وەربگرن.

دەوڵەت باخچەلی:

لێدوانەکانی قەندیل، تەواوکەری بانگەوازەکەی ئۆجەلانن

سەرۆکی مەهەپە، دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، یەکەم لێدوانی دا و گوتی: لێدوانەکە کە لە ئیمراڵی نووسراوە و لە ۲۷ـی شوباتی ۲۰۲۵ لەلایەن شاندی دەم پارتی بۆ رای گشتی خوێندراوەتەوە، سەرتاپای بەنرخ و گرنگە. سەرچاوەی وەبەرهێنانی ئەو کەسانەی لە هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەترسن بەزوویی وشک دەبێت و تورکیا بووژانەوەیێکی بێوێنە بەدی دەهێنێت".

News ID 224988

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha