کورتەی هەواڵەکانی ۲۰ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی ۲۰ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

ساڵح موسلیم داوا لە ڕەوەندى کوردی دەکات دژى هێرشەکانى تورکیا بێنە دەنگ

ساڵح موسلیم بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى داوا لە کوردانی تاراوگە دەکات دژی هێرشەکانی تورکیا بێنە دەنگ بچنە سەر شەقام، ناوبراو راشیگەیاند، ئامانجى تورکیا لە هێرشەکانى بۆسەر کوردستانی سووریا دروستکردنى پشێوییە، تاوەکوو لەو ڕێگەیەوە کوردان بە کۆچى زۆرەملێ ناچاربکات کە لە ڕۆژئاواى ڕووبارى فوراتەوە کۆچ بکەن بۆ ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات.

پێویستە بە بەشداریی سەرجەم چین و توێژەکان دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسرێتەوە

دەم پارتی لەسەر دۆخی سووریا داوا دەکات سەرجەم چین و توێژەکان بە سازان دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسنەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان لەبارەی  کۆتایی هاتنی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، دەڵێت: "ئیتر پێویستە سووریا پەند لە ڕابردوو وەربگرێت و لەپێناو وڵاتێکی ئازادیخوازدا، بە بەشداریی سەرجەم چینەکان دەستوورێکی نوێ بە سازان بۆ سووریا بنووسرێتەوە".

مەنبج کەوتە دەستی گرووپە چەکدارەکانی سووریا

دوای شەڕ و ڕووبەرووبوونەوەیەکی تووند لە نێوان چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا" چوونە نێو شاری مەنبج و تەواوی شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بەشێک لە هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبج و هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن پشتیان لە هەسەدە کردووە و پەیوەندیان بەو چەکدارانەوە کردووە.

News Code 224518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha