کورتەی هەواڵەکانی ۹ی به‌فرانبار ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۹ی به‌فرانبار ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

یه‌کهه‌ڵوێستی کوردی بژاری سه‌ره‌کی و ستراتیجیی، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریایە

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، نالۆژیکییه‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌یان نییه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، یه‌کهه‌ڵوێستی کوردی بژاری سه‌ره‌کی و ستراتیجییانه‌، کار ده‌که‌ن له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌گه‌ڵ مافه‌کانی گه‌لی کورد و پرسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک ده‌گرێته‌وه.

عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز: وته‌کانی مه‌زڵووم کۆبانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن

عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان له‌میانی لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، ڕایگه‌یاند وته‌کانی ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن و جەختی کردەوە هه‌وڵ ده‌ده‌ین گفتوگۆ بکه‌ین به‌ قازانجی خه‌ڵکی سووریا و کوردستان و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت و رێگه‌نه‌ده‌ین بگاته‌ خوێنڕشتن".

تەندروستیی جیهانی: هێرشی ئیسرائیل دوایین نەخۆشخانەی غەززەی لە خزمەتگوزاری خست

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردەوە بەهۆی ئۆپراسیۆنێکی سوپای ئیسرائیل لە ۲۷ی ئەم مانگە لە نزیک نەخۆشخانەی کەمال عدوان، نەخۆشخانەکە لەکار کەوتووە و توانای پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی نەماوە و سەدان کەس ناچارکراون نەخۆشخانەکە جێبهێڵن، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانیان ئەوە دەردەخات کە بەشە سەرەکییەکانی نەخۆشخانەکە زیانی زۆری بەرکەتووە.

News Code 224624

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha