بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە کوردستانی سووریا و لە حەسەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆ بووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکە کە داخراو بوو لەبەردەم میدیاکان، عەبدولحەمید دەربەندی، پەیامی مەسعوود بارزانی گەیاند، کە جەختی لەسەر گرنگیی یەکڕیزیی کورد کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هەنووکەییەکانی سووریا.
هەر لەمبارەوە میدیای هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردەوە، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات سوپاسی پەیام و پشتیوانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە قۆناخی ئێستا پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هەموو لایەنە کوردییەکان هەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و دەستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کورد.
Your Comment