مەسعوود بارزانی و مەزڵووم کۆبانی بەم زووانە کۆ دەبنەوە

گۆڤاری ئەمریکی ئەلمۆنیتۆر ئیدیعا دەکات سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڕیارە کۆ ببنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەوتەی سێ‌ سەرچاوەی ئاگادار، كە بە ئەلمۆنیتۆریان وتووە چاوەڕواندەكرێت مەزڵووم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و هاوپەیمانی سەرۆكی پنتاگۆن لە جەنگی دژی رێكخراوی داعش، چاوی بە مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پێشوی هەرێمی كوردستانی عێراق و سیاسیە باڵاكانی كورد بكەوێت.

سەرچاوەكان ڕەتیان كردووەتەوە وادەی كۆبوونەوەكە دیاری بكەن، یەكێكیان ئاماژەی بەوەكردووە، زۆر نزیكە. بڕیارەكە كۆبوونەوەكە لە بارەگای بارزانی بێت، كە چیایەكە بە سەر هەولێردا دەڕوانێت.

سەرچاوەكان ڕایانگەیاندووە: بارزانی بانگهێشتەكەی لەڕێی حەمید دەربەندی نێردراوییەوە گەیاندووە، كە ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو، كۆبانی لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بینی.

كۆبوونەوەكە هەنگاوێكی مێژوییە لە هەوڵەكانی ئیدارەی بایدن بۆ هێور كردنەوەی ئاڵۆزییە هەرێمایەتیەكان و ئاڵۆزییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق، كە بەشێكە لە هەڵمەتێكی فراوانتری ئەمریكا بۆ ئاشتەوایی لەنێوان توركیا و هێزەكانی سووریای دیموكرات.

News Code 224722

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha