بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە نامەیەكدا بۆ رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان هۆشداریی داوە لەوەی، توركیا لە دوای ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد هێرشەكانی بە هاوكاریی چەكدارانی هاوپەیمانی زیاد كردووە، هاوكات تۆپباران و بۆردوومانەكانی ئەو وڵاتە دژی بەنداوی تشرین زیانی بەو بەنداوە گەیاندووە.
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوای لە نەتەوەیەكگرتوەكان كردووە، بۆ رێگریی لە كارەساتی مرۆیی هێرشەكانی توركیا دژی ئەو بەنداوە و ناوچەكانی باكووری سووریا ڕاگرێت.
لە لایەیکی ترەوە، لە نوێترین ڕاگەیەنراویدا، ڕوانگەی سووریی ئاشكرای كردووە، كە تەنها لە ساڵی نوێدا توركیا و گرووپە چەكدارانی هاوپەیمانی 23 هێرشیان دژی ناوچەكانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ئەنجامدا و بەهۆیەوە 11 كەس كوژراون.
هەروەها، توركیا هەر لەو ماوەیەشدا بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشی كردووەتەوە سەر وێستگەیەكی كارەبا لە حەسەكە و زیانی زۆری بە بەرهەمهێنانی كارەبای كوردستانی سووریا گەیاندووە.
Your Comment