بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئەمڕۆ لە بەنداوی تشرین تۆماریکردبوو، باسی لەوە کرد، لە ماوەی ۲۵ رۆژی ڕابردوودا، شکستیان بە ۲۰ هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێناوە.
لەو ماوەیەدا، بە گوتەی فەرهاد شامی، "زیاتر لە ۴۵۰" چەکداری لایەنگری تورکیا کوژراون "دەیان" تانک و زرێپۆشیان تێکشکێنراون.
فەرهاد شامی لە ڤیدیۆکەی ئەمڕۆیدا دەشڵێت، "تورکیا بە زیاتر لە ۱۸۰ هێرشی ئاسمانی بەنداوی تشرین و دەوروبەری کردوونەتە ئامانج، ئەمە جگە لە هەزاران گوللـەتۆپ کە بەر ئەم ناوچەیە کەوتن و زیانی بەرفراوانی بە بەنداوەکە گەیاند".
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بارەگاکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و لە رێگەی تۆڕێک پەیامنێرەوە لە سەرانسەری سووریا چاودێریی دۆخەکە دەکات، ئەمڕۆ باسی لەوە کرد، بە بەکارهێنانی "چەکی قورس"، شەڕ لە نزیک بەنداوی تشرین بەردەوامە.
بە گوتەی ڕوانگەی سووری؛ هەسەدە پێشڕەویی کردووە و گوندێکی لە نزیک بەنداوەکە کۆنترۆڵکردووە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ ۱۲ چەکداری لایەنگری تورکیا کوژراون و سێ شەڕڤانی هەسەدە بریندار بوون، دوای ئەوەی کە هەسەدە بەرپەرچی "هەوڵێکی دزەکردنی گرووپە چەکدارەکان"ی دایەوە.
فەرهاد شامی وتەبێژی هەسەدە لە سەر بەنداوی تشرین پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و تێیدا ئیدیعای وەزارەتی بەرگریی تورکیای ڕەت کردەوە، کە گوایا ئەو بەنداوە لەلایەن هێزەکانی سوپای نیشتمانییەوە کونترۆڵ کراوە.
News Code 224611
Your Comment