بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی" the Guardian"ی بەریتانی ڕایگەیاند: داعش بەهێزتر بووە لە بیابانەکان، دوای ئەوەی دەستیگرتووە بەسەر چەکی رژێمی سووریای ڕووخاودا، لەکاتێکدا هێزە کوردییەکان ڕووبەڕووی فشاری زیاتری تورکیا و بەکرێگرتە سوورییەکانی دەبنەوە.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە پایەی سەرەکی سەقامگیری لەم ناوچەیە بوونی سوپای ئەمریکایە، ئەگەر ئەو دوو هەزار سەربازە ئەمریکیە بکشێننەوە، ئەوا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی چەندین گرووپی چەکدار بە رێکخراوی داعشیشەوە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاشکراشی کرد: چەکدارانی ئەو گرووپە تیرۆرستیەیە پلان دادەنێن بۆ هێرش کردنە سەر ئەو ناوەندانەی زیندانەکانی داعشی تیادا دەستبەسەرکراوە، دەیانویست سوود لە سەرقاڵیی هێزە کوردییەکان وەربگرن لە بەرگری کردن لە ناوچەکانیان دژی هێرشی تورکیاو گرووپەکانی هاوپەیمانی.
عەبدی پێیوایە، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا درک بەو مەترسیانە دەکات کە پرۆسەی کشانەوە دروستی دەکات، بەشێکی ئەوەش بۆ هێرشە تیرۆرستیەکانی ئەم دواییە ناو خودی ولایەتە یەکگرتووەکان دەگێڕێتەوە.
عەبدی دەشڵێت: ئیدارەی بایدن گرنگی داوە بە نێوەندگیری لەنێوان تورکیا و دەسەڵاتی کوردی لە سووریا، دۆخی نێوانیشیان بە نیمچە سەقامگیر ناودەبات، لەگەڵ بوونی پێکدانانی سنووردار لەدەوروبەری فورات.
ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر کشانەوەیەکی ئەمریکا دەبێتە هۆی خولقاندنی پێشوی تر، رەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆش، چوونکە چەندین گروپ هەڕەشە لە کورد دەکەن.
عەبدی دەشڵێت: تەنها لەپێناو گەلەکەمان و هێزەکانمان شەڕمان نەکردووە، بەڵکوو لەبری وڵاتانی خۆرئاواش شەڕی داعشمان کردووە و هاوپەیمانە خۆرئاواییەکانمان دەستبەرداری هاوپەیمانی دژایەتی کردنی داعش نابن.
Your Comment