بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی نوێی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە، ڕایگه‌یاند: سووریا پێویستی بە نزیکەی ساڵێکە بۆ ئەوەی هاوڵاتی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە خزمەتگوزاریدا ببینێت، هاوکات پێویستیان به چوار ساڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن، "هەر هەڵبژاردنێکی دروست پێویستی بە سەرژمێرییەکی گشتگیری دانیشتوان دەبێت"، ئەمەش پێویستی بە کات هەیە، له‌کاتێکدا سێ ساڵیان پێویسته تا ده‌ستوری نوێ بنووسنه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع وتیشی: "من خۆم به ڕزگارکه‌ری سووریا نازانم، به‌ڵکوو هه‌ر که‌سێک قوربانی داوه ڕزگارکه‌ری سووریایه".
په‌یوه‌ست به‌و ڕۆژانه‌ی که هێرشه‌کانیان ده‌ستپێکرد بۆ سه‌ر دیمه‌شق به‌مه‌به‌ستی روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، وتی: "گروپه چه‌کداره‌کان زۆر ئاگاداری به‌ئاگا بون بۆ ئەوەی لە کاتی پڕۆسەی ڕزگارییدا زیانی گیانی و ئاوارەبون نەبێت، زۆر هەوڵماندا گواستنەوەی دەسەڵات بە ئاسانی بەڕێوەبچێت".
ئه‌حمه‌د شه‌رع وتیشی: "لە ناوخۆی سووریا هیچ نیگەرانییەک نییە، سووریاییەکان پێکەوە دەژین، سەرجەم تاوانباران سزاکەیان وەردەگرن".
سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرووپه چه‌کداره‌کانی، لەنێویاندا هه‌یئه‌ی تەحریر شام، ئه‌حمه‌د شه‌رع وتی: "بەدڵنیاییەوە گرووپەکە هەڵدەوەشێتەوە، ئەوەش لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیدا ڕادەگەیەنرێت".
هەروەها ڕوونیکرده‌وه، دەسەڵاتی نوێ بە عەقڵیەتی دەوڵەت وڵات بەڕێوە دەبات و جەختیشی کردەوە کە "سووریا نابێتە مایەی ناڕەحەتی بۆ هیچ کەسێک".
په‌یوه‌ست به هێزه‌کانی سووریای دیموکرات، شه‌رع وتی: ئیداره‌ی ئێستای سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) دانوستان ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، وتی، "کورد بەشێکی دانەبڕاو لە پێکهاتەکانی سووریا"، جەختیشی کردەوە کە "ڕێگه به دابه‌شبوونی وڵات ناده‌ین".
ئه‌حمه‌د شه‌رع هیوای خۆی دەربڕی کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت.
سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی سعوودیە، ئەو بە زۆر ئەرێنی زانی و جەختی لەوە کردەوە کە شانشینی یەکگرتوو بەدوای سەقامگیری لە سووریادا دەگەڕێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سعوودیە هەلی وەبەرهێنانی گەورەی لە سووریا هەیە، وتی: "شانازی بە هەموو ئەو کارانە دەکەم کە سعوودیە بۆ سووریا کردوویەتی و ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە داهاتووی ئەو وڵاتەدا".
Your Comment