١٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:١٠
ئەحمەد شەرع پەیامێک بۆ کورد دەنێرێت

سەرۆکی ڕێکخراوی تەحریر شام ڕایگەیاند،  کورد بەشێکە لەگەلی سووریا و وەک ئەوان پێشتر ڕووبەڕووی زوڵم و ستەمێکی زۆر بوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد شەرع (ئەبوو محەممەد جۆلانی)، گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووتەوە ڕایگەیاند: "کورد بەشێکە لە نیشتمانەکەمان و وەکوو ئێمە ڕووبەڕووی زوڵمی زۆر بوونەتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "بە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، ئەو زوڵمەی تووشیان بوو نامێنێت و پشتیوان بە خودا لە سووریای داهاتوو، کورد بەشێکی سەرەکی دەبێت و بەپێی یاسا مافی خۆیان وەردەگرن".

ئەحمەد شەرع باسی لەوەش کرد، "لەگەڵ کورد پێکەوە دەژین و هەموومان بەپێی یاسا مافی خۆمان وەردەگرین، لەمڕۆوە هیچ زوڵمێک لە کورد ناکرێت مێژوی نوێ و دەرگایەکی نوێ دەکەینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، کار بۆ ئەوە دەکەن ئاوارە کوردەکانی عەفرین و ناوچەکانی دیکە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان بگەڕێنینەوە.

News Code 224537

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha