هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەخۆمان لەگەڵ بەرەی تەحریر شام ‌و ئەحمەد ئەلشەرع نییە

ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی له‌باره‌ى ناردنی پەیامێک بۆ تەحریر شام ‌و بوونى په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆوه‌ لەگەڵ ئەو دەستەیە ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت: "هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەخۆمان لەگەڵ بەرەی تەحریر شام ‌و خودی ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا نەبووە، بەڵام نامه‌یەکمان بۆ ناردووە و تێیدا تێبینیمان پێداوە كه‌ حکوومەتێکی مەدەنی دروست بکات ‌و واز لە فیقهە سیاسییە کۆنەکە بێنێت".

عیرفان عەبدولعەزیز ده‌شڵێت: "گۆڕانکارییەکان تەنها لە سووریا ناوەستن، گۆڕانکارییەکان خێران، حکوومەتی نوێی سووریا گوێ لە پێکهاتەکان جیاوازەکان دەگرێت کە ئاماژەیەکی باشە، بۆیە پێوستە دەستورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسرێتەوە".

به‌وته‌ى ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان: "گرنگە هەر لەسەرەتاوە کورد، بوونی خۆی لە سووریا بسەلمێنێت، ئێمە بەباشی دەزانین لەسەرەتاوە کورد دۆستایەتی لەگەڵ ئەو گەنجانەی سووریا دروستبکات کە پێناچێت بیرۆکەیەکی خراپیان هەبێت، ئەگەر کورد پشتیوانی شۆڕشی سووریا بکات، سوودی دەبێت بۆ ئایندەی کورد و ناوچەکە و عێراق‌ و کوردستانیش".

ڕابه‌رى گشیتى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، "حوکمڕانانی عێراق هەست بە شەرمەزاری دەکەن کە ئەحمەد شەرع دەبینن خەڵکی سووریا هەمووی چەپڵەی بۆ لێدەدات، دەڵێن، ئێمە 24 ساڵە غەیری خورافات ‌و بێ متمانەیی نەبێت، نەمانتوانی شتێکی دیکە دروست بکەین".

ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌، "پەیوەندیی ڕاستەخۆمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ‌و بەرەی تەحریر شام نەبووە، ئێمە ئاگادارین شەرع لە ئیدلب هەموو فیکر و بۆچوونەکانی خۆی گۆڕیوە، چوارساڵە لە ئیدلب حکوومەتێکی دروست کردووە، پێشتر ئاماژەم بەوەدەکرد کە شەرع دەیەوێت نموونەیەکی جوانی ئیسلام نیشان بدات، ئەو ئێمە دەناسێت ‌و باسی ئێمەی کردووە".

سه‌باره‌ت بەو نامەیەش كه‌ بۆ شەرعی ناردووە، عیرفان عەبدولعەزیز وتی: "ئێستا نوێنەرمان لە دیمەشقە، من چوار خاڵم بۆ ئەحمەد شەرع لە نامەیەکدا نووسی بۆ ئەوەی دەوڵەتێکی مەدەنی دروست بکات، ئەو فیقهە سیاسیە کۆنە واز لێبهێنێت، هاوکات باسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانم بۆکردووە وەک تێبینی کە پێویستە ئاگای لەو خاڵانە بێت".

News Code 224621

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha