بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی راگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و نێوەندگیری لەنێوان هەسەدە و ئەو گرووپە چەکدارانەی کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات، هێزێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە شاری کۆبانێ جێگیر کراوە.
ڕامی عەبدولڕەحمان وتیشی: "هێزەکە باڵەخانەیەکیان بەشێوەی کاتی گرتووە و تێیدا دەمێننەوە تاوەکوو ئەو کاتەی دەگەنە ئەنجامێک کە سەرپەرشتیکردنی دانوستاندنەکانە."
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەم، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە تورکیا لە سنووری مەنبج و کۆبانێ هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی نزیک لە هەسەدە زیادکرد.
Your Comment