یەکسانی و دادپەروەری بنەمای حکوومەتی داهاتووی هەرێم

سەرۆکی یەکێتی لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "دەمانەوێت یەکسانی و دادپەروەری بنەمای حکوومەتی داهاتووی هەرێم بێت، دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموولایەک بکات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەتەوە و لەبارەی دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان كردوە و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، پابەندبوونی حکوومەت بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان دووپاتکرایەوە.

بەگوێریە ڕاگەیەندراوەكە، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو "یەکێتی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدایە بۆ تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".

تاڵەبانی داوای لە سەرۆک وەزیران کرد، "وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان بێت بۆ پارێزگاری کردن لە ماف و شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان و رێگری لە بەسیاسیکردنی ئەم پرسە نیشتمانییە بکرێت".

لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانەوە سەرۆكی یەكێتی دەڵێت: "هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە پرسی حکوومەتی نوێ ڕوونە و دەمانەوێت یەکسانی و دادپەروەری بنەمای حکوومەتی داهاتوبێت، دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموو لایەک بکات، ئامانجەکەی بەهێزترکردنی کوردستان بێت و توانای چارەسەکردنی کێشەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵکی هەبێت".

لایخۆیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویكردەوە، تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی پشتیوانی هێزە سیاسییەکان بۆ هەوڵەکانی حکوومەت کرا، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی بەرنامەکەی و بەردەوامبون لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر، بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا تاوتوێی تێڕوانینی هاوبەش لە سەرجەم دۆسیە و پرسە نیشتمانییەکاندا کرا و پێویستی پشتیوانیکردن لە دیالۆگی نێوان هێزە نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم لەدوای سەرکەوتنی ڕێکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە مانگی (تشرینی یەکەمی/۱۰) ڕابردوودا، بەمەبەستی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی نوێی هەرێم، لە پرسە جیاوازەکانی ئەمنی و سیاسی و گەشەپێدان.

News Code 224577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha