کوردپرێس، دەقی نامەکەی بارزانی بەمشێوەیە:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
نامەیەكی كراوە بۆ جەنابی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرێز محەمەد شیاع سوودانی..
پاش سڵاو، هیوادارم بە سینگێکی فراوانەوە ئەم نامەیە قبووڵ بكەیت..
بەرێزتان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیونیدا باس لە چوونی تورکیا دەکەن بۆ ناو خاکی سووریا کە دیارە ئەمە قبووڵ كراو نییە و پێویستە سەروەریی ئەو وڵاتە پارێزراو بێت ئەم ھەڵوێستەی بەرێزتان بێگومان جێگای ڕێزە.
بەڵام بەرێز سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوە باشتر دەبوو كە پێش ئەوەی باسی سەروەریی خاكی وڵاتێكی جیرانی عێراق بکەی باسی سەروەریی خاکی عێراقت بكردایە، عێراق و کوردستانی باشوور کە بەشێکە لە عێراقی ئازاد، ئێستا بەشێک لە خاكەكەی لە پارێزگای دهۆک و هەندێک تر لە پارێزگای ھەولێر لەلایە تورکیاوە داگیركراون و لە وانەیە ھندێک خزمەتگوزاریەکانی کە پێشکەشی لەشکری تورکیا لە شوێنە داگیرکراوەکان دەکرێت لە سەر حسابی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێت، ئایە ئەم داگیرکردنەی خاكی عێراق رێکەوتنە كە ماوەی چەند ساڵیكە درێژەی هەیە؟
بە بۆچوونی من مانەوی لەشکری تورکیا لە عێراق لە ساڵانی ڕابردوو دا تاکوو ئێستا بەم نیمچە ڕەزامەندییەی کە ھەیە و بێدەنگ بوون لەبەرامبەریدا، رەنگە ھوکارێک بووبێت تا ئەوە لە سووریاش ڕووبداتەوە..
دیارە پێشینانمان وتوویانە مروڤ تا ئاگری ناو ماڵی خۆی نەکوژێنێتە ھیچ کەسێک گلەی لێ ناکات کە بۆ بە ھانای جیرانەکانەوە نەچووە. بۆیە باشترە بیر لە چارەسەرێک بۆ وڵاتی خۆمان بکەینەوە، پاشان بە بەرێز ڕەجب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڵێین لە سووریا وەدەرکەون.
لە کۆتایدا ڕێز و سڵاوم قبوول بكە
براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٠-١٢-٢٠٢٤
لەبارەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و سووریا، ئەدهەم بارزانی نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەنێرێت.
News Code 224572
Your Comment