بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، لەسەر بانگێشتنامەیەکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەلایەن نوح یڵمەز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و عەلی ڕەزا گونەی بەرپرسی مەلەفی عێڕاق پێشوازیان لێکرا.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ڕایگەیاند، خوازیارین کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانەی سووریا کۆتایی ستەم و نادادی بێت و ببێتە مایەی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بەڕووی تەواوی پێکهاتەکاندا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، گرنگە لە سووریای نوێدا مافی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی تەواوی لایەنەکان دەستەبەر بکرێت، بەتایبەتی کورد کە ستەمێکی دێرینی لەسەر بووە و ئێستاش خاوەنی واقعێکی تایبەتی خۆیەتی.
Your Comment