دهاتی نەوتی فرۆشراوی ئەمساڵی هەرێم نادیارە

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگه‌یاند، ئه‌مساڵ حکوومه‌تی هه‌رێم ۱۱۰ ملیۆن و ۸۸۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه‌، داهاتەکەی بۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم سفر دۆلاره‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: "عێراق دەڵێت لە مانگی ۷ بۆ ۱۲ی هەرێم هیچ بڕە پارەیەکی داهاتی ناوخۆی نەناردووە، رێککەوتنیان کردووە کە تەنها داهاتی ۷ و ۸ بنێرن تەکلیفیان کردووە، داهاتی مانگەکانی ۹، ۱۰، ۱۱ و ۱۲ لەبەردەستماندا نیە بۆمان بکەن بەقەرز بۆ ساڵی ئاییندە، کەواتا ئێستا لەبەردەستیان نی چی لێهاتووە ئەو باج و ڕسووماتانە لە خەڵکی وەرگیراوە".

په‌یوه‌ست به‌ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، عەلی حەمەساڵح وتی، "ئه‌مساڵ ۱۱۰ ملیۆن و ۸۸۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، داهاتەکەی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سفر دۆلاره‌، ئەو رێژەیە دابەش بکەین هەر هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان ۲۲ بەرمیل نەوتی بۆ بەرهەمهاتوە، ئه‌گه‌ر له‌و بڕه‌ نه‌وته‌ ته‌نها پێنج دۆلار بمێنێته‌وه‌ دەتوانرێت موچەی مانگی ۱۲ی پێبدرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "کۆمپانیا و پاڵاوگه‌ هه‌یه‌ ۳۹۰ ملیۆن دۆلار لە نەوتدا قازانجی کردوە، بەس حکوومەت سفرە، پاڵاوگە و کۆمپانیاییەکی دیکه‌یان ۳۵۰ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، ئەو نەوتەی دەفرۆشرێت تەنی بە (۲۵۰ -۲۶۰) دۆلار دەفرۆشرێت لە بازاڕدا لە هەولێر، داهاتەکەی دەچێتە بانکێکی ئەهلییەوە، مەعقولە کۆمپانیایەک کە نەوت بەرهەم دێنێت لە هەر بەرمیلێک ۱۷ بۆ ۱۸ دۆلاری دەستکەوێت بەڵام خەڵکی کوردستان (سفر) دۆلاری دەستبکەوێت".

News Code 224543

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha