بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە گوتارێکیدا لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا رایگەیاند: "هۆکاری سەرەکیی پیلانەکە و نەخشەکێشی سەرەکی و ژووری بڕیار لە ئەمریکا و رژێمی زایۆنییە. چەندین ئاماژەمان هەن و ئەو ئاماژانە هیچ گومانێک بۆ مرۆڤ ناهێڵێتەوە".
ئایەتۆڵڵا خامنەیی هەروەها زیادی کرد: "نابێ دوودڵ بین لەوەی کە ئەوەی لە سووریا ڕوویداوە، دەرەنجامی نەخشەیەکی هاوبەشی ئەمریکی-زایۆنییە. ڕاستە دەوڵەتێکی دراوسێی سووریا ڕۆڵێکی ئاشکرای لەم بوارەدا گێڕاوە و ئێستاش ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت، هەمووان ئەمە دەبینن. بەڵام هۆکاری سەرەکیی پیلانەکە و نەخشەکێشی سەرەکی و ژووری سەرەکیی بڕیار لە ئەمریکا و رژێمی زایۆنییە. بۆ ئەمانەش نیشانە و ئاماژەمان هەن و ئەو نیشانە و ئاماژانە هیچ ئاماژەیەک بۆ دوودڵی و گومان ناهێڵنەوە".
ڕێبەری ئێران لە درێژەی قسەکانیدا باسی میحوەری مقاوەمەی کرد و گوتی: "من پێتان دەڵێم کە پشتیوان بە خوا بڵاوبوونەوەی مقاوەمە زیاتر لە جاران هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە. مقاوەمە ئەوەیە، بەرەی مقاوەمە ئەوەیە، هەرچی گوشاری لەسەر زیاتر بکەن ئەو بەهێزتر دەبێت، هەرچی تاوان بکەن ئەو زیاتر هان دەدرێت. هەرچی لەگەڵیدا شەڕ بکەن، فراوانتر دەبێت و من پێتان دەڵێم بە پشتیوانیی خوا فراوانیی مقاوەمە زیاتر لە جاران هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە".
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی گوتیشی: "ئەو شرۆڤەکارە نەزانەی مانای مقاوەمە نازانێت، پێیوایە مقاوەمە لاواز بوو و ئێرانی ئیسلامییش لاواز دەبێت، من دەڵێم بە پشتیوانیی خوا ئێران بەهێزە و بەهێزتریش دەبێت".
Your Comment