بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنه‌یی له وتارێکیدا ڕایگه‌یاند، "تێڕوانینی ئه‌مریکا و ئیسرائیل و به‌شێک له هاوپه‌یمانه‌کانیان که به‌رخۆدان کۆتایی دێت، بیرۆکه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه".
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشی، "پاش ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوویدا و له ژێر ڕۆشنایی تاوانه‌کانی قه‌واره‌ی زایۆنیستی، ئه‌مریکا و ئه‌م قه‌واره قۆرخکاره و به‌شێک له هاوپه‌یمانه‌کانیان ئه‌و بیرۆکه‌یه‌یان هه‌یه که به‌رخۆدان کۆتایی هاتووه یان کۆتایی دێت، ئه‌مه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌برێت ئیسرائیله".
ڕوونیشی کرده‌وه، "ڕۆحی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا و یه‌حیا سینواریش زیندوه و شایه‌تحاڵی ئه‌وانیش له گۆڕه‌پانه‌که دوریان نه‌خستنه‌وه، به‌ڵکوو ته‌نیا له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه بوونیان لابرد، به‌ڵام ڕۆحیان ماوه‌ته‌وه، بیرکردنه‌وه‌کانیان به‌رده‌وامه و ڕێگاکه‌شیان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ڕێبەری باڵای شۆڕش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هه‌ندێک که‌س وا خه‌یاڵ ده‌که‌ن که به‌رخۆدان له ناوچه‌که‌دا دوای ئه‌وه‌ی له سووریا کرا و ئه‌و تاوانانه‌ی که له لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنیستی و ئه‌مریکاوه ئه‌نجام دراون، کۆتایی پێهاتووه، به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌ن".
Your Comment