بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه: "که‌سێک به ناوی جه‌مال مسته‌فا تکریتی که زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقه، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (الشرق الأوسط)دا ، نکوڵی له کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌کات که له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی پێشووی عێراقه‌وه ئه‌نجامدرا، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه به لێدوانێکی هه‌ڵبه‌ستراوی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌هێنێته‌وه که گوایا وتوویه‌تی، (دوو فڕۆکه‌ی ئێرانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کیمیاباران کردووه)، ئه‌م لێدوانه هیچ بنه‌مایه‌کی نییه و دروستکراوه و سه‌رۆکی حکوومه‌ت هیچ کاتێک لێدوانی وای نه‌داوه".
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "ئه‌نجامده‌رانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، زۆر دیار و ئاشکران و هه‌موو به‌ڵگه‌کان هه‌ن که ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی ڕژێمی پێشووی عێراقه.
Your Comment