کوردپرێس:
گیدیۆن لە قسەکانیدا وتی: "ئێمە پێویستە زیاتر لە ناوچەکەی تێ ڕابمێنین، هاوپەیمانی بەهێز بنیاد بنێین، من ئەمەوێت جەخت لەسەر کەمە نەتەوەکان بکەمەوە لەو ناوچەیەی کە ئێمە تێیدا دەژین ..نەتەوەی کورد؛ نەتەوەیەکی گەورە کە چل ملیۆن کەسن، یەکێک لە نەتەوە گەورەکانی جیهانن، لەوانەیە یەکێک بێ لە نەتەوە گەورەکان کە سەربەخۆی سیاسیان نیە، ئەوان هاوپەینێکی سروشتیی ئێمەن، ئەوان کەمە نەتەوەی چوار دەوڵەتی جیاوازن، لە دوان لەو دەوڵەتانە خاوەنی ئۆتۆنمیین، لە یەکێکیان لە سوریا دیفاکتۆ و لە عێراق یاسایی، ئەوان قوربانیی هێرش و سەرکەوتکردنن لە لایەن ئێران و لە لایەن تورکیا وە، ئێمە پێویستە دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بکەین و پەیوەندیان لە گەڵدا پتەو بکەین، لەمەدا دەستکەوتی سیاسی و ئاساییشی بە دەست دەهێنین".
کەمال ڕەئووف وێڕای ئاماژە بەوەی کە کورد هیچ سوودێکی لەو دەنگۆیانە نەبینیوە کە دەوترێت ئیسرائیل دۆستی کوردە و کورد دۆستایەتی لەگەڵ ئیسرائیل دا دەکات، وتی: پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کارتێکی فشارە لەسەر وڵاتانی ناوچەکە.
کەمال ڕەئووف، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، ڕایگەیاند: "ئەو پەیامەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل زیاتر وەک کارتێکی گوشار لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی لەسەر ئێران و تورکیا و عێراق، بەکاری دەهێنن، ئەگینا ڕوونە کە پەیوەندی کورد لەگەڵ هێزە ئیقلیمیەکاندا گرنگتر و کاریگەرترە وەک لەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکی وەک ئیسرائیل‌دا هەبێت.
کەمال ڕەئوف ڕاشیگەیاند: "ئەو پەیامەی وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێکی جدی نییە و ساڵەهایە باس لە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و کورد دەکرێت، بەڵام کورد تاوەکوو ئێستا هیچ سوودێکی لەم پەیوەندی و دەنگۆیانە نەبینیوە کە دەوترێت ئیسرائیل دۆستی کوردە و کورد دۆستایەتی لەگەڵ ئیسرائیل دا دەکات."
ناوبراو وتیشی: "بەبڕوای من ئەم پەیامە زیاتر وەک کارتێکی گوشار لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی لەسەر ئێران و تورکیا و عێراق، بەکاری دەهێنن، ئەگینا ڕوونە کە پەیوەندی کورد لەگەڵ هێزە ئیقلیمیەکاندا گرنگتر و کاریگەرترە وەک لەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکی وەک ئیسرائیل‌دا هەبێت کەخۆی کێشە و گیروگرفتی زۆرە."
کەمال ڕەئوف، ڕوونیشیکردەوە: "ڕاستە لە ئیسرائیل کورد هەیە جوولەکەیە و ئەوە بەشێکە لە مێژوو هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە سیاسەتی ئێستای ئیسرائیلەوە هەیە بەتایبەتی لەم کاتەدا کە کۆمەڵکوژی دەکات لە غەزە و لوبنان، پێموابێت زیانی زیاترە و ئامانجەکەی ئامانجێکی سیاسییە نەک ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی دۆزی کورد."
لەبارەی ئەوەی کە ئایە بۆ سەرکردایەتی کورد تاچەند گرنگە هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانیدا ڕابگرێت؟ کەمال ڕەئوف ئاماژەی بەوەدا: "بۆ کورد گرنگە وەکوو فەلەستینیەکان و لوبنانیەکان بیر نەکاتەوە، چوونکە پرسی ئەوان پرسێکە تایبەتە بە خۆیان، بۆیە بۆ کورد گرنگە هاوسەنگی ڕابگرێت، ئێمە لە پەیوەندی کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل و یاخود فەلەستین و وڵاتانی عەرەبیدا ئێمە تەرەف نین، تەنها ئەوکاتانە نەبێت کە باری ئەمنی و گوزەرانی خەڵکی ئەوناوچانە تێکبچێت و کێشەیان بۆ دروست دەبێت، بەڵام دیسانەوە ناکرێت کورد لە فەلەستینیەکان فەلەستینی تر بێت و لە عەرەب عەرەب تربێت، چوونکە دەبینین ۲۰ دەوڵەتی عەرەبی هەیە و ئەوان خۆیان بێدەنگن لەبەرامبەر ئەو قەزێدا، هەرێمی کوردستان کە هێشتا دەڵەمەیە و هیچ نییە توانای خۆپاراستنی خۆیشی نییە ئەتوانێ لەناو ئەم قەزێیەدا چیبکات؟ لەبەرئەوە هاوسەنگی ڕاگرتن گرنگە وە دەبێت کورد بۆخۆی تەرەف نەبێت، کورد کێشەیەکی خۆی هەیە کێشەی بونیادی هەیە کێشەی جوگرافیا و عەرز و خاکی هەیە بەمەوە خۆی سەرقاڵ بکات تاوەکوو خۆی بە کێشەی وڵاتانی دیکەوە سەرقاڵ بکات."
کوردستان له ستراتیجیه‌تی ئیسرائیل‌دا
هەرچەندە یەهودیەکان لە کوردستان هەبووین، بە ئاسایی ژیاون لەچاو وولاتانى تر کۆمەلگەى کوردی تاڕادەیەک باشتر بووینە لەگەلیان، توانیویانە مولک و مالیان هەبیت لە دەرەوەى شارەکانیش، کاهینێکى گه‌ڕیده هاتبووه کوردستان سه‌رسام بوو بهوتهباییهى نێوان کوردستانیه‌کان له ئاینه جیاجیاکان کتێبێکى نووسیبوو به‌ناوى (مهد البشریه)، زۆر باسی پێکه‌وه ژیانێکی باشي کردبوو .
په‌یوه‌ندیه‌کی نه‌رێنی له‌دوای داستانه‌کانی سەلاحەدین هه‌بووه له‌نێوان کورد و یه‌هود، ئیتر له‌سه‌رده‌می جه‌نگی یەکەمی جیهانی (۱۹۱۴-۱۹۱۸) ئه‌و په‌یوه‌ندیه لاوازه کۆمه‌لایه‌تیه دووباره ده‌بێته‌وه، له شۆڕشی ئه‌یلول زیاتر به‌رجه‌سته بووه و ئاستی دیپلۆماسی و هه‌واڵگری وه‌رگرتووه، ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه زیاتر مانای (په‌یوه‌ندی ئیسرائیل و کورد)ی به‌خشیه که له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین .
چەندین نووسین و نامیلکە و توێژینەوە کراوە لەبارەی پەیوەندی کورد و ئیسرائیل، زۆربەیان لەلایەن ناحەزان نووسرایتەوە، ئینجا کوردیش لە زمانی عەرەبی (یان لە زمانێکی تر) وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی، ده‌زگای ستانده‌ر بۆ یه‌که‌م جار ڕاستەوخۆ زانیاریەکانی لە ئەرشیف و بەلگەنامەکانی ئیسرائیل وەرگرتووە بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه، لە زمانی عیبری بۆ زمانی کوردی ڕاسته‌وخۆ، بوویتە توێژینەوەیەى ژ:٤٠ى ستاندەر به‌ناونیشانی ( په‌یوه‌ندی نێوان کورد و ئیسرائیل له بەلگەنامە و ئه‌رشیفی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل )، ئەوانەی بە عەرەبی نوسراوە زۆربەی وای پێشان داوە کە بزوتنەوەی کورد بەفیتی ئیسرائیل دروست بوەو دژی عەرەب وپرسی فەلەستین ،جاریش وایە هەندێ ڕەوشەنبیری کوردیش پێی کاریگەر بووە، ئاگای لەوەی نەبووە کە عه‌ره‌ب و تورک (به‌تایبه‌تی ئیتیحادیه‌کانی تورک) زیاتر خاوه‌نی ئه‌و پهیهوهندیهن، ئەوەی خۆشحالیە لەمێژوودا یەک سەرکردەی کورد نەبووە بیریشی لەوولاتفرۆشی یان بەشێک بفرۆشی وله‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندیدار بووبێت به پرۆژه‌کانی ئیستعمار، لەو هەمو مەلەفدارەى عەرەب لە وەزارەتى هەوالگرى بەریتانى تەنانەت ناوى یەک شیخ و کەسایەتى کوردى تێدا نەبووە، بەپیچەوانەوە یەکێ لەهۆیەکانی راپەرینی شیخ عبدالسلام لە کوردستان لەدژی ئتحادیەکانی تورک ئەو خاک فروشتنە بوو، هەر لەو توێژینەوەى ستاندەر ئەوەش دەرخراوە کە مەرج نیە هەمو ئەو بەلگەنامانەى ئیسرائیلیش لەبارەى کورد ڕاست ودروست بێت وه‌ک له‌و بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه زیاتر ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه.
به‌لگه‌نامه‌ی ئیسرائیلی له‌باره‌ی پەیوەندى لەگەل کورد ده‌قیق نین : زۆر جار خوێنەرو توێژەرى کورد زۆر پشت بەبەلگەنامە دەبەستێت وەک دروست ترین سەرچاوە ، کەچى هەندێ لەو بەلگەنامانە زۆر دروست نین ،بەتایبەتى ئەوبەلگەنامانەى ئیسرائیل لەبارەى پەیوەندى خۆیان وکورد ئەوەندە دروست نین، بەداخەوە نوسەرانى عەرەب زۆر ئیعتمادیان کردۆتە سەر ئەو بەلگەنامانە، به‌هۆی ئه‌و به‌لگه‌نامانه حوکمیان له‌سه‌ر کورد داوه ، بۆنمونە ئەوزانیاریانەى خوارەوە لەبەلگەنامەى ئیسرائیلی هەیەو ڕاستیش نیە، لەوانە:
۱- ئەو بەلگەنامانە بریتین لە ئیفادەی ئیسرائیلیەکان خۆیان ، هەولیان داوە سەروەریەکی زۆر بۆ خۆیان پەیدا بکەن لەسەر حیسابی کورد ، وەک نوسیویانە ئەوان سەرپەرشتی وسەرکردەی شەڕەکانی بەرگری کوردستانیان کردبێ ،بەتایبەتی داستانی هندرێن ..، مەرج نیە ڕاست بێت چونکە لەو شەڕەدا حزبی شیوعیش بەشدار بوە ،ئەگەر وابوایە ئەوان قەبولیان نەدەکرد ..بەلام زانیاری نوێى تێدایە دەشێ ڕاست بێت، ئێمە ناتوانین لەجیاتی (پ د ک) وەلام بدەینەوە ئەوان تا ئیستا وەلامیان نیە .
۲- لەو بەلگەنامانە هاتوە ودەلێن ئێمە پلەی جەنەڕالمان بە بارزانی بەخشی ، کاتی خۆشی دەنگۆیەکی واهەبوو گوایە لە سۆڤیەت وەریگرتوە ..، ئەودوو زانیاریانە ڕاست نین، ڕاستیەکەی ئەوەیە: پلەی جەنەڕاڵی لەلایەن قازی محمد پێدرا،بارزانی خۆی سەربردەکەی گیڕایتەوە بۆ رۆژنامەنوسیکی ئەمریکی به‌ناوی (ئادم شمیت) و دەڵێ کاتێ کەسەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا لەشکاندنی ئەوئابلوقەی ئێران سەپاندبوو بەسەرکۆماری مهاباد لەسێ لاوە، ئەوکاتی جەنەرالیەکەم پێدرا بەمن و دوو فەرماندەی تر ،سەرەڕای ئەوەش بریماکۆف (کۆنەوەزیری دەرەوەوسەرۆک وەزیرانی سۆڤیەتی) لە کتیبەکەی (شرق اڵاوسط المعلوم والمخفی)دەلێ ئەوزانیاریەی لەبارەی وەرگرتنی پلەی جەنەرالی لەسۆڤیەت هیچ بنچینەیەکی نیە ،دەلێ خۆم لەبارزانیم پرسی ئەو پڕوپاگندەیەی جنرالی چیە دژی تۆدەکرێ؟ بارزانی لەوەڵاما ووتی من جلێکی عسکری بەپلەی جنرالیم لەفرۆشگایەکی سەربازی مۆسکۆ کڕی وێنەیەکم پێگرت، ئەو وێنەیە کەوتە دەست بەریتانیەکان وئەو پروپاگەندەی لێکەوتەوە...ئەگینا پلەى جەنەرالیم لە مەهاباد وەرگرتووە .
ئەوە زانیاری لای ئێمەیە ،دەشێت لەلای خۆیانەوە ئیسرائیلیش پلەیەکی وای بە مەلا مستەفا دابێت ئێمەی کورد ئاگادار نەبووینەو تا ئیستا لەهیچ سەرچاوەیەکی کوردی ئەوە باسنەکراوەو یەکەم جارە بۆیە دیسان پێویستی بە وەلامی ( پ د ک) هەیە ئاخۆ راستە یان نا؟
۳- ئەگەر پەیوەندی ئیسرائیل وکورد واموکوم بوایە ئەوکارەساتەی سالی ۱۹۷۵ بەسەر شۆرشی کورد نەدەهات ، ئینجا سەرۆکی شۆڕشی ئەیلول لە شەڕە بەناوبانگەکەی ئیسرائیل وعەرەبی ۱۹۶۷ هەستا بەوەستاندنی شەڕی یەکلایەنی بۆ ئەوەی عێراق بتوانێ دەوری خۆی ببینێت لەو شەڕە ، ئەوە لەو کاتە بوو سەرکردەی عەرەب لەژیرەوە سیخوری بۆ ئیسرائیل کردوە، مه‌لیکی عەرەبی واش هەبوە بەکۆپتەر چوویتە ئیسرائیل نەخشەی شەڕەکەی بۆ بردوون (بەلگەنامە هیە) .
۴- بەگشتی لەو پەیوەندیانەی کورد‌و دەرەوە هەست دەکرێت بارزانی خۆی زیاتر شارەزای باشتر هەبوە (نسبیەن) و ووریا تر بووە لەخۆ ساغکردنەوە بەلای ڕۆژهەلات وڕۆژئاوا یان عەرەب وئیسرائیل ..، کەچی کوڕەکانی بەتایبەتی کاک مسعود بارزانی هاوشێوەی باوکی شارەزاییەی نەبووە تا ئەوساتەش، بۆیە نەیانتوانیوە سود لەو پەیوەندیانە وەرگرن وکێشەی کورد بگاتە ئاستێکی دەولی ، کەواتە دەشێت دوو جۆرە پەیوەندى ئیسرائیل و سەرکردەکانى شۆڕشی ئەیلول لە دوو ئاست بووە، ئەوەى لەگەل خودى مەلا مستەفا بووە جیا بووە لەگەل ئەوەى لەگەل (پ د ک)و دەزگاى پاراستن هەبووە ,خودى مەلا مستەفا پەیوەندیەکانیان نۆرمال بوەو ویستویەتى لەقازانجى کورد بێت، هەمو گەلالەیەکى قەبول نەبووە ،کەچى ئاستى دووەم (واتە پەیوەندى ئیسرائیل لەگەل غەیرى مەلا مستەفا) هاریکاریەکانیان لەگەل ئیسرائیل ئەوەندە سنورى نەبووە .
بۆ زیاتر لەو بەراوردە و سروشتى پەیوەندى بارزانى لەگەل ئیسرائیل کەمێک دەگەڕێینەوە لاى بەلگەنامەکانى ئەمریکاو بەریتانیا نەک بەلگەنامەى ئیسرائیلی:
مه‌لا مسته‌فا له‌ڕێى که‌نالى جیا جیا له‌گه‌ل خه‌لکى یه‌هودى ده‌سه‌ڵاتدارى ڕۆژئاوا یان هه‌تا ئیسرائیلیش دانیشتبێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌بووبێت بۆ کاتى ته‌نگانه بوه، چ کاته‌ک بۆ ئیسرائیل له جه‌نگى سالى ۱۹۶۷ تهنگاوترنهبووه، له بهلگهنامهى ئه‌مریکى-تیلیگرام: ۱۸۳ ڕۆژى۱۹/۸/۱۹۶۶ له‌به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌ڵێت وه‌فدێکى ئیسرائیلى سه‌ردانى بارزانى کردوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌کاتى شه‌ڕ هه‌لگیرسان پێش مه‌رگه‌کان بتوانن چالاکى دژ به عیراق بکه‌ن تا نه‌توانن به‌شدارى شه‌ڕى ئیسرائیل بکه‌ن، که‌چى ئه‌وه‌ى بینیمان ئه‌وه‌بوو مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌رمه‌ى شه‌ڕى ئیسرائیل وعه‌ره‌ب یه‌کلایه‌نى شه‌ڕى ڕاگرت وداواى له سوپاى عێراقى کرد بچێت ئه‌رکى ئیسلامى خۆى ببینى وبچێته یارمه‌تى عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه له‌و کاته‌ى که عه‌ره‌ب ده‌ڵێن بارزانى سه‌ر به ئیسرائیله وه‌ک بوختان له‌لاى رۆژئاواش بوختانى شیوعیایهتى ونزیک له سۆڤیه‌ت ده‌درا پاڵى، له بهلگهنامهیهکى بریتانى ژ:۱۰۱۱۴/۲۲۹/۶۳ له بالوێزخانه‌ى به‌ریتانیاوه بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له سالى ۱۹۶۳باس له‌وه ده‌کا که وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا (مسته‌ر دالاس) پێى وایه بارزانى دالدهدهرى شیوعیه و نزیکه له سۆڤیه‌ت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى ڕۆژئاواى بارزانیان به) مه‌لاى سوور-Red mulla) ناوزەدکراوە -بۆ ئەو زانیاریەى دوایی بڕوانە: (کورد‌و کوردستان له بهلگهنامهى به‌ریتانى ل۳۷۳-۳۷۴) .
ئه‌و کورته زانیاریانه وه‌ک نمونه باسکرا ئه‌گینا زیاتر هه‌یه ده‌یسه‌لمێنی به‌لگه‌نامه‌ی ئیسرائیلی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئیسرائیل وکورد ده‌قیق نین ، له ناو هه‌ناوی ئه‌و زانیاریه هه‌لانه دوولا لێی بهههلهداچووینه ،لای یه‌که‌م هه‌ندێ ناشیۆنالیزمی کوردیه‌و سۆزی بۆ ئیسرائیل دروست بووه ،لای دوه‌میش ناشیۆنالیزمی عه‌ره‌بیه ڕقی بۆ کورد دروست بوه‌و پێی وایه کوردستان ئیسرائیلی دووه‌مه .
ستراتیجیەتى ئیسرائیل سەبارەت بە پەیوەندى لەگەل کورد
بۆ لێکۆلینەوە لەسروشتى ئەو پەیوەندیە سێ ئاست وه‌رده‌گرێ ،یه‌که‌میان له سه‌ر ئاستی تیۆری ودوه‌میان له سه‌ر ئاستی به‌لگه‌نامه‌یی وسییهمیان له‌سه‌ر ئاستی کرداری، له‌یه‌که‌میان ده‌ست پێده‌که‌ین : لەبەرئەوەى دەوڵەتى ئیسرائیل زادەى سایکس بیکۆو ئەو نەخشەیەى ئیستاى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاستە ، لەکاتێکا کرۆکى ستراتیجیەتى بزوتنەوەى رزگاریخوازى کورد بریتیە لە تێکچوونى نەخشەو سایکس بیکۆو دیزاینى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست ، کەواتە بە تەواوى ئەو دوو ستراتیجیە پیچەوانەى یەکترن ، ئیتر بنەماکانى ئاسایشى نەتەوەیی ئیسرائیل لەسەر ئەو دوو ئاڕستە پێچەوانە داڕژراوە ،لەو هاوکێشە ئالۆزەى هەردوو لادا بەسانایی دەردەکەوی کە هەر جۆرە پەیوەندیەکى کورد‌و ئیسرائیل ناگاتە ئاستى (پەیوەندى ستراتیجى) واتە ناوى کورد ناتوانی لەوەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل بە (هاوپەیمان) تۆمار بکا، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌گه‌ر کورد بیه‌وێ ڕێره‌وێک بگرێته به‌ر بۆ مافی چاره‌نوس ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی دیوار‌و هێلی سووری پته‌وی ئیسرائیل ده‌بێته‌وه ، ئەو دیوار‌و هێلە سورانەش بریتین لە بنەماکانى ئاسایشى نەتەوەیی ئیسرائیل، واتە بنەماکانى بەلفۆرو سایکس بیکۆ و دیزاینی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستن، چونکە لەو دەمەى سایکس بیکۆ داڕژرا لە ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست چه‌ندین بنه‌ما بۆ پته‌و کردنى سایکس پیکۆ و دیزاینى سیاسی رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست داڕژرا، تا بوارى ده‌ستکارى وچاکسازى تیدا نه‌مێنیت، له‌وانه: عدم المساس بالحدود الاستعماریه الموروثه، بنه‌مای ئایزنهاور، ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیسرائیل...هتد،ماناى وایه هه‌ر گۆڕینیک له‌و نه‌خشه‌یه ڕووبه‌ڕووى دوو کۆسپى زۆر گه‌وره ده‌بیه‌وه: یه‌که‌میان به‌رژه‌وه‌ندى بالاى ئیستعمارو (ئیستا رۆژئاوا) دوه‌میان ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیسرائیل، واته هه‌ر خودى ئه‌و دابهشیهى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست به پیى ئهودووستاندهرهیه،واته ئه‌وه دوا ده‌ستکارى ودیزاینه ده‌ستکارى تر چ جیاکردنه‌وه چ یه‌کگرتن هێلى سوره، که‌واته لیرهوهو له‌دوایش که پرۆژه‌کانى چاکسازى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست جوان تیده‌گه‌ین تیۆرى(تقسیم المقسم وتجزئه المجزأه)چه‌نده پووچ وبى بنه‌مایه،ته‌نها زه‌مینه‌ى تومه‌ته دژ به میله‌تانى ژێر ده‌سته‌ى ئه‌و ناوچه دروست کراوه،دژ به‌وانه‌ى که به ڕاستى ده‌یانه‌وێ رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست جا بکه‌نه‌وه ،هه‌ر له‌وه‌شه‌وه تیده‌گه‌ین که بۆچى یه‌کبوونى عه‌ره‌ب هه‌موى شکستى هینا،تیده‌گه‌ین بۆچى رۆژئاوا نه‌یهیشت (له جه‌نگى عیراق-ئیران) عیراق داگیر بکریت،ئاواش کاردانه‌وه‌ى توندى به‌رامبه‌ر داگیرکردنى کویت له‌لایه‌ن عیراقه‌وه بوو .
ڕاستەوخۆ تر دەتوانین لەو ڕاستیە بگەین کە لەسەروو هاتوەو مافی چارەنوسی کورد لە ستراتیجیتى ئیسرائیل نیە وده‌چینه ناو ئاستی دووه‌م و ئاستی به‌لگه‌نامه ،دەتوانین ووردبینەوە لە پرۆژەی ئیسرائیلی چاکسازى ڕۆژهەلاتى ناوەراست بەناوى (الشرق الأوسط الجدید) (پرۆژەی شمعون پیرز پرۆژه‌که‌ى ئیسرائیلیش (شمعون پیرس) له کتیبه که تێکدان و دەستکاری نەخشەی سایکس بیکۆ نیە ،تەنانەت ناوى کوردیشى تێدا نەهاتوە وه‌ک دۆزێک له‌ناوچه‌که ، لە پرۆژەکەی ئیسرائیل بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست (و هەروەها لەپرۆژەکانی چاکسازی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی ئەمریکی و ئەوروپی (کە سەرجەمیان ژمارەیان ۹ پڕۆژەیە)پێگەی کوردی تێدا نیە لە هیچیان، له‌پڕۆژه‌که‌ی ئیسرائیل زۆر داکۆکی له (امن الاقلیمی) ده‌کا ، زۆر ڕوونه ستراتیجیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کوردستان دژی ئه‌و (امن الاقلیمی)یه، (امن الدولی) له‌قازانجی کورده، به‌لام ئیقلیمی نه‌خیر هه‌موو ئه‌منه ئیقلیمیه‌کان له‌سه‌ر حیسابی کوردبوه و ده‌بێت، هه‌ر له‌و پڕۆژه‌یه له باره‌ی (النظام الاقلیمی) له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست باسی چوار ته‌وه‌ر ده‌کاو له‌کۆتایدا ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی (السلام لکل بلد) ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و مافی چاره‌نووسیه‌تی، ئینجا ته‌نها باسی ئاشتی عەرەبی و ئیسرائیل ده‌کا و باسی ئاشتی و کیشه‌ی کوردی تێدا نیه (بڕوانه ل۸۶ له پرۆژه‌که) ، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌لیت جاران ته‌نها کیشه‌ی فەلەستین و عه‌ره‌ب وئیسرائیل بوو ئیستا کێشه‌ی ئایدۆلۆجیای توندڕه‌وی وتیرۆرو پرسی چه‌کی ناوکیشی هاتۆته سه‌ر، دیسان کیشه‌ی کوردی تیدا نیه، ...بۆیە هەر سەرکردەیەکی کورد ئومیدی بە ئیسرائیل هەبێت بۆ دەولەت بوون بەهەلەداچوەو شارەزای ووردی سیاسەی دەولی نیە، به هه‌مان شێوه هه‌ر عه‌ره‌ب وتورکێک یان ئیرانیه‌ک کورد تۆمه‌تبار ده‌کا به ئیسرائیلی بوون زۆر یاخنیشه ،لەدوا ڕیفراندۆمیش ئەو ڕاستیانە زیاتر دەرکەوتن، هه‌روه‌ها له ڕووی کرداریشه‌وه (که ئاستی سییه‌مه) وه‌ک له سه‌روو له بابه‌تی (کورد ئيسرائيلى دوەمە یان وێچووى فەلەستینە) باسکرا چه‌نده په‌یوه‌ندیه‌کان تاکتیکی بوه، ته‌نها بۆ درێژه‌کێشانی کێشه‌که بووه.
کەواتە هەر جۆرە پەیوەندیەک هەبێت بە هەر ناو‌و ئەدرێسێک بێت دەچێتە چوارچێوەى تاکتیکی ئەویش ئۆتۆماتیکى دەچێتە خانەى هەوالگرى و موخابەراتى ، بۆیە تا ئەو ساتە هەمو پەیوەندیەکانى ئیسرائیل لەگەل کورد لەچوارچێوەى هەوالگرى وتاکتیکى بووە ،ئەوەش لە ریفراندۆمى سالى ٢٠١٧ ز و شکستى سالى ١٩٧٥ز ڕووخانى شۆڕش و ئەنفال وکیمیایی ١٩٨٨ز وزۆر ڕووداوى تر ئەوە دەسەلمێنی .
پوخته‌ی وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ستراتیجیه: ئاخۆ ئه‌و لیدوانه نوێیه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئیسرائیل و به‌ره‌ی به‌رگری ئیسلامی سنوره‌کانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێ؟ ئایا له گۆڕانکاریانه ده‌وله‌تی کوردستانی تێدایه وه‌ک یههوداک ده‌یلێ ؟
وه‌لام :
پیش ئه‌وه‌ی وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه ده‌بێ ئه‌وه ئاشکرا بکه‌ین که کورد ئه‌وه‌نده سته‌می لێکراوه له‌لایه‌ن وولاتانی ناوچه‌که ناچار کراوه ئومید به ڕۆژئاوا یان هه‌ر هێزێک له‌ناوچه‌که ده‌ستی بۆ درێژ بکا ، ئه‌نفال کرا کیمیایی باران کرا تا ئیستاش لهبهشکانی تری کوردستان نکولی له‌بوونی ده‌کرێ ..که‌چی له کۆنگره ئیسلامیه‌کان له میساقی جامیعه‌ی عەرەبی ته‌نانه‌ت له پرۆژه وگهلالهکانی وولاتانی ناوچه‌که چاره‌نوسێکی بۆ کورد تێدا نیه ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه زۆربه‌ی وولاتانی عەرەبی و ئیسلامی په‌یوه‌ندیان ئاسایی کردۆته‌وه ،ته‌نانه‌ت حزبه عربیه‌کانی ناو ئیسرائیل به‌شداری هه‌لبژاردن و ئه‌ندامیان هه‌یه له کنیسهو وه‌زیریان هه‌یه ، که‌واته په‌یوه‌ندی کورد‌و ئیسرائیل به ڕوانگه‌ی هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی کورد (به‌تایبه‌تی سه‌رکرده‌ی ئیستای پ د ک)جیگای تێرامان وههلوهستهیه ومه‌رج نیه ڕهتبکریتهوه ، له ئیستادا له ناو ڕێزه‌کانی ئه‌و حزبه له ئاستی به‌رزیش دلخۆشیه‌کی زۆر به‌و پیشهاتانه هه‌یه، به‌لام ئه‌وه‌ی له ئه‌رزی واقیع هه‌یه زۆر دلخۆش که‌ر نیه ، ئه‌و لیدوان وئاماژانهی ئیسرائیل بۆ کوردی ده‌نێری جدی نیه به‌و پیوه‌رانه‌ی خواره‌وه :
۱- هیچ به‌لگه‌نامه‌و ڕێکه‌وتنێکی فەرمی لە نێوان کورد‌و جولەکەو ئیسرائیل و زایۆنیدا نەبوەو نیە.
۲- له پرۆژه‌ی چاکسازی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست (که پرۆژه‌ی پیرس ناوزه‌د ده‌کری) هیچ ئاماژه‌یه‌کی به ڕاسته‌وخۆ و ناڕه‌سته‌وخۆ تیدانیه بۆ کورد .
۳- ئیسرائیل ته‌نها له‌کاتی ته‌نگاوی ئه‌و لیدوانانه ده‌دا .
۴- ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل به‌نده به ئاسایشی سایکس بیکۆ که ڕێک دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانه .
۵- ئه‌و سنورانه‌ی له‌سایکس بیکۆو سیڤه‌رو لۆزان کۆتایی پێهات ئه‌وه کڕۆکی ستراتیجی ئیستعمارو زایۆنی بوو ..نزیکه‌ی ۱۰۰ کۆنگره کرا تا به‌و دیزاینه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست گه‌یشتن بۆیه به‌هیچ جۆرێک ئاماده نین ده‌ستکاری بکه‌ن .
۶- ئهوپیشبینیهی حزبی به‌عس (که له‌سه‌روو باس کرا بۆ دابه‌شی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست) ئه‌وه هیچ بنچینه‌یه‌کی نیه و ته‌نها هه‌ندی گه‌لاله‌ی (تێڕوانینی که‌سیه نه‌ک پرۆژه‌ی فه‌رمی ) له‌وانه گه‌لاله‌ی برنارد لویس یان بریجنسکی و ئه‌و گه‌لاله‌ی چوارینه‌ی ناونرا (سنوری خوین) زیاتر له‌وانه نزیکه .
ئه‌دی چی هه‌یه نوێ؟
۷- له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ترامپ ئه‌و هه‌واله‌ی به‌ناوی ئیدی کۆهین بلاوکرایته بۆ کورد هیچ ئاماژه‌یه‌ک نیه ، کۆهین لایه‌نگری کورده، به‌لام زۆر جار بەبێ بنچینه پیشبینی ده‌کا، دوای به‌دواچوون بۆ هه‌ر سێ کارنامه‌ی ترامپ و ته‌نانه‌ت (سینک تانتکه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌مریکاش به گه‌لاله‌ی تیدا نیه .
ئه‌دی چ ئه‌گه‌رێک هه‌یه؟ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئیسرائیل له‌و جیهانگەراییە تاڕاده‌یه‌ک شکۆیه‌ک به‌سه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست په‌یدا بکات ، له‌رووی سه‌ربازی و هاوسه‌نگی هیز گۆڕانکاری ببیت ،ئه‌وه‌ش واده‌کا ببته به‌دیلی هیزه‌کانی ئه‌مریکاو هه‌مان ئه‌و رۆله ببینی که هیزه هاوپه‌یمانه‌کان له دوای ۲۰۰۳ز بینیان .
به‌لام نه‌له‌و شه‌ڕه‌ی ئیستا‌و نه‌له‌داهاتوو ئیسرائل به‌رنامه‌ی تیکدانی سنوری نیه تا بۆ کورد ده‌وله‌ت دروست بکه‌ن ،یه‌ک ئه‌گه‌ری نزیک هه‌یه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ئیسرائل بگاته سوریا ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یارمه‌تی موعاره‌زه بدا‌و ده‌سه‌لاتی ئه‌سه‌د بگۆڕدرێ و چارهنوسهکی زیاتر بۆ کوردانی سوریا بێته کایه‌وه، له ئەگەری ئەو گۆڕانکاریەوە سەر نەخشەی سیاسی سوریا‌و دواتریش پەیوەندی دەبێت بە به‌شه‌کانی تری کوردستانیشه‌وه، ئه‌وه وای کردوه هه‌ر له ئیستاوه تورکیا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنهو وای کردوه تورکیا حیسابیکی ستراتیجی بۆ لێکه‌وته‌کانی ئه‌و ئه‌گه‌ره بکا .
له کۆتاییدا ناکرێ ئه‌وه‌ی نه‌لێین که خه‌لکی کوردستان چاوه‌ڕێ بوون وولاتانی ناوچه‌که و ڕه‌وشه‌نبیرانی عرب و تورک و فارس ئه‌و ڕاستیه‌یان بگۆتبایه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ووتویه‌تی.
لە شارپرێس وەرگیراوە
Your Comment