بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل له‌میانی وتارێكدا له ڕێوڕه‌سمی دەرچوانی خوێندکارانی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاند، "چارەنوس و داهاتوی هەرێمی کوردستان بەندە بە بونی سوپایەکی بەهێز و خاوەن توانای سەربازیی پێشکەوتو، لە ماوەی دەستبەکاربونمدا به شاهێدی خاوه‌ن ویژدانه‌كان و پێشمه‌رگه‌كان ئامانجمان سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و رۆتینات و بنیاتنانی سوپایەکی یەکگرتوی نیشتمانی بوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕای بونی گرفتی زۆر به‌ڵام "پێویستە تا کۆتایی ساڵی ۲۰۲۶ پڕۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە تەواوبکرێت و سەرجەم هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و فیرقەکاندا جێگیر بکرێن، ئەوەش دەستکەوتێکی مێژویی و گەورەیە بۆ کوردستان کە هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی یەکگرتوی کوردستانی لە ئاستی هێزە سەربازییەکانی ناوچەکە".
شۆڕش ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكرد، داوا له هه‌مو لایه‌نه دڵسۆزه‌كان له‌نێویاندا یه‌كێتی و پارتی ده‌كات كه "هاوکار و یارمەتیدەرمان بن لەم پڕۆژە نیشتمانییەدا، کە بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دروستبونی سوپایەکی کوردستانی بنیاتنراوە".
Your Comment