پێشمەرگە بۆ پڕۆسه‌ی چاکسازی پێویستی به‌ هاوكارییه‌

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ پێشوازیی لە جەنەڕاڵ هام، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری پێشمەرگە لە بارەی ناوەڕۆکی دێداڕەکەوە ڕایگەیاند بە گرنگیەوە باسمان لە دۆخی ئێستای هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و قۆناغی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

ناوبراو دەشڵێت: جەختمانکردەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێویستی بە هاوکاری و پاڵپشتی زیاترە، تا پڕۆسەی چاکسازی بە شێوەیەکی باشتر و سەرکەوتوانە بەرەوپێشبچێت.

لای خۆیەوە لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە جەنەڕاڵ هام، بەردەوامبونی پاڵپشتی و پشتیوانی هاوپەیمانانی دوپاتکردەوە و وتی، "ئومێددەکەین بە ویست و ئیرادەی بەهێزی ئیوە بۆ چاکسازی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەهێزتر و دامەزراوتربێت".

News Code 224364

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha