هێزەکانی 70 و 80
-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێم:
تا کۆتایی ساڵی داھاتوو سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە ڕێکدەخرێن
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، تا کۆتایی ساڵی داهاتوو سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە ۱۱ فیرقەدا رێکدەخرێن و هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن یەک ھێزی پێشمەرگە.
-
وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، جەنەڕاڵ هام فەرماندەی گشتی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق، دڵنیایی پێداون کە هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت.
-
بۆ مانەوەی پشتگیریی هاوپەیمانان پێشنیار دەکرێت:
دەبێت یەکێتی و پارتی بە قەناعەتەوە دەستبەرداری هێزی پێشمەرگە بن
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، هاوپەیمانان ئیرادەی خۆیان بەسەر یەکێتی و پارتیدا فەرز ناکەن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام ئهگەر گوێڕایەڵییان نەکرێت تا قەیامەت لە هەرێم نامێننەوە.
-
وەزیری پێشمەرگە:
بەشێکی زۆری پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پیشمەرگە جێبەجێ کراوە
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگهیاند، بەشێکی زۆری پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پیشمەرگە جێبەجێ کراوە و پێویستە تاوەکوو کۆتایی ساڵی ۲۰۲۶ پڕۆسەکە تەواو بکرێت.