یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
-
مافناسی کورد:
پێشمەرگە دەبێت ببێتە هێزێکی یەکگرتوو و ناحزبی لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەدا
لەتیف شێخ مستەفا، مافناسی کوردی عێراقی، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هێشتا دەستووری عێراق پێشمەرگەی وەک هێزێکی بەرگری نەناسیوە و داوای یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکات لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا و هەروەها داوا دەکات پێکهاتە چەکدارەکانی سەر بە حزبەکان کۆتایی پێبهێندرێت.
-
وەزارەتی پێشمەرگە داوای رێککەوتنێکی نوێ لە هاوپەیمانان دەکات
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە "قۆناخەکانی کۆتایی"دایە و جەخت دەکاتەوە لەگەڵ کۆتاییهاتنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا لە مانگی ۹، پێویستیان بە رێککەوتنێکی نوێ دەبێت بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری و راهێنانەکان".
-
کۆتایی دە ساڵ هەوڵی بێ ئاکامی ڕۆژئاوا بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
ئەو بەرنامەیەی کە لە سەردەمی شەڕی داعشەوە دەستی پێکرد و ئامانجەکەی دروستکردنی هێزێکی پیشەگەر و ناپارتیزان (ناحزبی) بوو، ئێستا بەهۆی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا و بەردەوامیی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێواری شکستی تەواوەتی دایە.
-
یەکەی ۸۰ی پارتی دەچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
یەکەی ۸۰ی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵدەوەشێتەوەو دەچێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
هاوپەیمانان سیستەمی بەرگری بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکەن
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند بڕیارە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە تا کۆتایی ئەمساڵ هاوپەیمانان سیستەمی بەرگرییان بۆ دابین بکەن.