بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سدقی یاڵڤاج، نوێنەری پارتی دەم لە هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، شاندێکی پارتی دەم کە پێکهاتوون لە بێریتان گونەش، پەرلەمانتاری مێردین و بەدران ئۆزتورک، پەرلەمانتاری دیاربەکر لە کوردستانی تورکیاوە سەردانی هەولێر دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەردانی شاندەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دوورخستنەوەی چەند نوێنەرێکی پارتی دەم لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی، بەڵام هێشتا پارتی دیموکراتی کوردستان داواکاری سەردانەکەیان پەسەند نەکردووە.
Your Comment