بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئیدیعا دەکات: ۲۹ـی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار هێزەکان بە چالاکی هەماهەنگی گەریلایی لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردۆتە سەر دوو حەفارە و ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش کە لە هەوڵی دروستکردنی ڕێگەی سەربازیدا بوون".
پەکەکە ئەوەشیخستەڕوو، لەم هێرشەدا سەربازێک کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو حەفارە تێکشێندران و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش درا.
هێزەکانی هەپەکە باسی لەوەش کردووە، لە ڕۆژانی ۳۱ـی تشرینی یەکەم و ۱ـی تشرینی دووەم تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم و بەهار لە ڕۆژئاوای زاپ بە درۆنی شەڕکەر بۆردوومان کراوە و گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان لە هەرێمی خواکورک پێنج جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، هەر لە رۆژانی ۳۱ـی تشرینی یەکەم و ۱ـی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە ڕۆژئاوای زاپ ۱۱ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا ۸ جار؛ بەگشتی ۱۹ جار لە ڕێگای هەلیکۆپتەری جەنگییەوە بۆردوومان کراون.
Your Comment