ئامادەین کێشەکان لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەنگەرەکانی ئێمە لە ناو خاکی سووریادایە و هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشە چەکدارییەکەی سەر شاری ئەنقەرە نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی وتووە: "لێکۆڵینەوەی ناوخۆییمان کردووە و دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە هیچ کام لە هێرشبەرەکان لە خاکی سووریاوە نەچوونەتە ناو تورکیاوە".

لەبارەی هێرشەکانی تورکیاش بۆ سەر باکووری سووریا، مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوەکرد، پێدەچێت ئامانجی تورکیا تەنیا وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوانە نەبێت کە لە ئەنقەرە ڕوویاندا، بەڵکوو ئامانجی سەرەکی لاوازکردن و نەهێشتنی ئیدارەی نیمچە سەربەخۆیە، کە دانیشتووان ناچار دەکات کۆچ بکەن.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات باسی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا دەکات و دەڵێت: "ئێمە ئامادەین کێشەکان لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین، بەڵام نەک لە ژێر فشاری هێرشەکاندا، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێنرێن بۆ ئەوەی هەوڵەکانی دیالۆگ بەردەوام بن".

News Code 224302

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha