دامودەزگا فیدراڵییەکان ناتوانن ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆری هەرێمی کوردستان بکەن

مەسعوود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت هیچ دامودەزگایەکی فیدراڵی ناتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆری هەرێمی کوردستان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود حەیدەر، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەژماری من و تەوتین بڵاو کردووەتەوە و تیایدا دەڵێت:

١- هەژماری من و تەوتین یەک پرۆسەن، کە دەبێتە بە بانکی کردنی مووچە لە کەرتی گشتی بێت یان کەرتی تایبەت لە بانکە حکوومیەکان یان بانکی تایبەت.

٢- بەپێی ماددەکانی ١١٧ و ١٢١ی دەستووری عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، هیچ دامودەزگایەکی فیدراڵی ناتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ دانیشتووان یان مووچەخۆری هەرێمی کوردستان بکات.

٣- دادگای باڵای فیدراڵی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی دوورخستۆتەوە لەهەموو گرفتێک و حکومەتی فیدراڵی پەیوەست کردووە بە خەرجکردنی وەکوو هەموو دامودەزگاکانی تری عێراق.

لە روونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی هاتووە کە بە بانکی کردن (هەژماری من، تەوتین یان هەر ناوێکی تر) مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت لە هەر بانکێک بێت کە رێگەپێدراو بێت لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە.

٤- ئیجرائاتی حکوومەتی هەرێم بۆ بەبانکی کردنی مووچەی هەرێم، کارێکە لە خزمەت مووچەخۆران و ئابووری هەرێم و جێ بە جێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیە، زۆرێک لە فەرمانبەرانی عێراقیش مووچەکانیان لە بانکە ناحکوومێکانە.

٥- پێویستە هەندێک حزب و لایەن لە هەرێم ئەم بابەتە بە دووربگرن لە ململانێی سیاسی و یاریکردن بە سۆزی مووچەخۆرانەوە.

پێدانی مووچە تەنها لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەبێت و هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم هەماهەنگی تەواو هەیە لەو بارەیەوە.

News Code 224297

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha