ئاماری پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژانی هەڵبژاردن بڵاو کرایەوە

سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە و دەڵێت: "۳۰ سەرپێچی و بەربەست نەیتوانی شکست بە روماڵکردنی میدیاکان بهێنێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافى رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە هەردوو رۆژی دەنگدانی تایبەتی و گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ۳۰ سکاڵای بەدەست گەیشتووە کە بریتی بوون لە ۲۵ رێگری، ۲ هێرش بۆ سەر تیمی میدیاکان، ۳ هێرشی ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێکی بەرچاوی میدیاکانی هەرێمی کوردستان توانیان لە رێی بەرنامە و راپۆرت و ناوەڕۆکی تری میدیایی زانیاری تەواو لەسەر حزب و سیاسەتی لیست و کاندیدەکان، تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن بگەیەنن بە وەرگرەکانیان جگە لەوەش لە کاتی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیدا ئەرکی چاودێری شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان کرد و کەموکوڕی پرۆسەکەیان خستە روو، بەشێکیان ئاستێکی بەرزی پیشەیی و وردبینی و بێلایەنیان لە ڕوماڵکردندا پاراست.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆربەی پێشێلکاریەکان لە دەنگدانی تایبەت روویانداو لە دەنگدانی گشتیدا کەمترین پێشێلکاری هەبووە ئەمەش یەکەمین جارە لە دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ڕووبدات.

ئەمانەش پێشێلکارییەکانی رۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەتن:

• ۱۸ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە شارۆچکەی باعەدرێ‌، هێزێکی ئەمنی هێرشیان کردە سەر تیمی کەناڵی گەلی کوردستان  ئەکرەم دەروێش، بێکەس ئاسۆ بەزۆر دوورخراونەتەوە و نەیانهێشتووە ڕووماڵی پرۆسەی دەنگدان لەو سنوورە بکەن.

• ۱۸ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەڵەبجە رێگری لە پەیامنێری کوردستان ۲۴ کراوە بۆ ماوەیەک نەیانهێشتوە ڕووماڵ بکات.

• ۱۸ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی کوردستانی نوێی ئیدارەی راپەڕین، رێگری لە پەیامنێری مۆجۆ کراوە.

• ۱۸ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە شاری کۆیە رێگری لە پەیامنێری کوردستان ۲۴ کراوە، کەسێک بە بەرگی مەدەنییەوە لە بنکەی دەنگدان دەریکردووە.

• ۱۸ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەڵەبجە، هێرشکرایە سەر کارمەندێکی نوسینگەی مۆجۆ، هەڕەشەی لێکراوە کە لە ناوەندی دەنگدان نزیک نەبێتەوە.

• ۱۸ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بنکەی بورهانی حاجی محەمەدی بامۆکی لە شاری هەڵەبجە بە شێوازی جۆراوجۆر بەربەست بۆ پەیامنێرانی کەناڵەکانی میدیا رووداو، پەیام، زووم، کوردستان تیڤی، سپێدە، کەناڵ۸، کەی ئێن ئێن، گەلی کوردستان، ئێن ئارتی، ئاڤا میدیا، ۹۶۴، رادیۆی دەنگی نوێ، ئەلعراقیە،

• ۱۸ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی گوڵان، لە قەزای ئاکرێ رێگری لە تیمی کەناڵی سپێدە عەزیز محمد، محمد مهدی کرا روماڵ بکات.

• ۱۸ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی زێڕینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رێگری لە کەناڵی پەیام کراوە روماڵ بکات.

• ۱۸ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەت، پەیجی مۆجۆ کورد رایگەیاند، پاش بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک هێرشێی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر پەیجەکەیان و ڤیدۆکە سڕاوەتەوە. هەروەها پەیجی ژیان بە سەنتەری میترۆی راگەیاند کە بە هەمان مەبەست هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر پەیجی ژیان و لاپەڕەکەیان هاک کراوە، پاشانیش، هەروەها دامەزراوەی میدیایی روون رایاگەیاند هێرش کراوەتە سەر پەیج و پۆستەکانیان.

• ۲۰ی تشرینی یەکەم، ، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی ئازادی لە لایەن کارمەندانی کۆمسیۆنەوە رێگری لە تیمی بوار نیوز  نەبەز رەشاد، ئیدریس جورجیس، کوردسات نیوز، گەلی کوردستان کرا.

• ۲۰ی تشرینی یەکەم، ، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، مەئمون دەباغ کارمەندێکی هێزەکانی ناوخۆ، لە شاری هەولێر رێگری لە تیمی کوردستان پرێس محمد خسرەو، محمد حەمەد کرد و پەلاماری پەیامنێرەکەیانی دا.

• ۲۰ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بنکەی مەئمون دەباغ، شاری هەولێر، رێگری لە تیمەکانی خواکوڕکبەڵێن حاجی، رێباز سیان تیمی واگۆن دانا سەباح، حەکیم مام رەش کرا.

• ۲۰ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی بارزانی نەمر لە هەولێر، رێگری لە تیمی ئاپۆڕا دیاکۆ حسێن، لێزمە گۆران کرا.

لەبارەی میترۆوە:

سەنتەری میترۆ لە ئابی ۲۰۰۹ بە هەوڵی کۆمەڵێک رۆژنامەنوس و بەرگریکاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوکاری رێکخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی IWPR ی ئەمریکی دامەزاروە، لەو کاتەوە ۱۳ راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو کردۆتەوە، لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەک لە رێکخراوەکانی IWPR و رێکخراوی گەلی نەرویژی NPA و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS، Gulf Center for Human Rights، وەزارەتی دەروەی ئەمریکا، Intenews، رێکخراوی IRI، لە رێگەی پرۆژەوە پاڵپشتی کردووە.

News Code 224260

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha