سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كه‌ناڵی ڕووداو و كه‌ناڵ ۸، ده‌رخه‌ری هه‌ڵكشانی ئامرازه‌كانی بهربهستدانانن له‌به‌رده‌م ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا.
دوو ڕێکخراوەی، لێبوردنی نێودەوڵەتی و لیژنەی پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە دەرکردنی بڕیاری نوێ بۆ شێروان شێروانی، ڕۆژنامە نووسی کوردی عێراقی، دەربڕی و ئەو هەنگاوەیان بە هەڵمەتێک بۆ کپ کردنی دەنگی ڕەخنەگەران لە هەرێمی کوردستان ناو برد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت به‌رده‌وام ده‌بين له کارکردن بۆ فه‌راهه‌م کردنى ژینگەی گونجاو بۆ کاری ڕۆژنامەنووسان کە تيايدا دەستگەییشتن بە زانیاری مسۆگەر بکات و لە هه‌موو کۆت و بەند و بەربەستێک دوور بێت.