«ڕێگای بێ ڕێبوار» داخی ئەنفالی لە دڵەکاندا تازە کردەوە

یەکێک لە نمایشەکانی ۱۷ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، "ڕیگای بێ ڕیبوار" بوو، کە لەلایەن دەستەی دادوەری و ئامادەبووانەوە ستایشی لێکرا. ئەو نمایشەی بیرەوەریی ئەنفالی هێنایە سەر شانۆ و فرمێسکی بە چاوی بینەردا هێنایە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەرهێنەر و نووسەر و ئەکتەری نمایشی "ڕیگای بێ ڕیبوار" لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاند، داڵغەی سەرەکیی من لەم نمایشەدا گرنگینەدانی هونەرمەندانە بە پرس و ڕووداوەکانی جیهان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێمەی کورد لە ڕابردوودا ئەنفالمان بینیوە و کاتێک نەمانتوانی بە زمانی هونەر دەریببڕین، وامان لێدەکات دوای ساڵانێک جارێکی دیکە شاهیدی ئەو جۆرە تاوانانە ببینەوە.

بە گوتەی موختار محەمەدی، ئەگەر هونەرمەندان، دەردی ئەنفال کە بووە هۆی ئەوەی هەزاران کورد بە زیندووی بنێژرێن، بگەیەننە گوێی جیهان، تاوان و جینۆسایدەکانی ئەمڕۆمان لە فەلەستین نەدەبینی؛ شایەتحاڵی ڕشتنی خوێنی ژن و منداڵان نەدەبووین.

ناوبراو گلەیی لە هونەرمەندانی وڵات و بەتایبەتی هونەرمەندانی کورد کرد و ڕایگەیاند: بۆچی بە دوای ژانری نمایشی فەرەنسا و ئیتاڵیا و هتددا بگەڕێین، لە کاتێکدا ئێمە خۆمان چیرۆکمان هەیە کە هەزاران ئازاری لە دڵدا هەیە و ناتوانین پیشانی بدەین.

ئەم دەرهێنەرە مەریوانی باسی لەوەش کرد کە بۆچی دەبێ هونەرمەندانمان لە دەربڕینی ڕاستییە مێژووییەکان بترسن و زیادی کرد: هۆکاریئەوەش کە ناوی «ڕێگای بێ ڕێبوار»م بۆ ئەم شانۆ هەڵبژارد ئەوە بوو کە کە ئەم ڕێگایە دەستم پێکردووە هاوڕێیەکی لەگەڵ نییە و ڕەنگە ئەم کارەش درێژە پێنەدەم چوونکە شانۆی ئێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بەروە بە «دیسکۆ» بوون دەڕوات.

News Code 224223

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha