شانۆی «جیهان لەگەڵ مندا بمرە» باس لە ئارمانجە مرۆییەکان دەکات

شانۆی "جیهان لەگەڵ مندا بمرە" کە لە ١٧هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان پێشکەش کرا، باس لە ئارمانجە ئینسانییەکان و ئازادی ڕاستەقینە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نمایشی "جیهان لەگەڵ مندا بمرە" لە دەرهێنانی "سومەییە مێهری" و لە نووسینی "ئەمیر حوسێن ئینسافی" لە ١٧هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان نمایش کرا.

ئەکتەری ئەم شانۆیە ڕایگەیاند کە ئەمە دووەم جارە کە دێتە مەریوان و بەشداری لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەکەن و ئاماژەی بەوەدا: هەمیشە باوەڕم وایە کە مەریوان ماڵی دووەمی ئەکتەران سەرشەقامە و ئەم شارە بەڕاستی ڕێزی لە نمایشی سەرشەقام گرتووە و بەهای بۆ داناوە.

"سامان شەکیبا" سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵکی شاری مەریوان و بەرپرسانی ئەم شارە دەربڕی و وتیشی: پەیامی سەرەکیمان لەم نمایشەدا ئەوە بوو کە ئەگەر هەرچی زیاتر خۆمان لە مرۆڤایەتی دوور بخەینەوە، دونیایەکی زیاتر ناڕێکمان دەبێت، بەڵام هەرچی زیاتر هەوڵبدەین قەفەسەکان بشکێنیت و بەرەو ئازادی ڕاستەقینە بڕۆین کە یەکێکە لە ئایدیاڵە مرۆییەکان، دەتوانین جیهانێکی جوانتر دروست بکەین.

شەکیبا جەختی کردەوە ئێمەی مرۆڤ تا زیاتر خۆپەرست بین، زیاتر بەرەو داڕمان ئەخلاق دەڕۆین. هیوادارم بتوانین هەنگاو بەرەو مرۆڤایەتی بنێین و بەختەوەرم کە لێرە لە نێو خەڵکی هونەردۆستی مەریواندا ئەمانەم وت.

News Code 224224

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha