هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی داعش چڕتر دەکاتەوە

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای كرد ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکانی دژ بە داعش چڕتر بكرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە مەزڵووم کۆبانی سەرکردایەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی فورات و ئەنجوومەنی سەربازی ڕەقە کۆبووەوە.

بەپێی ناوەندەکە لە كۆبوونەوەكەدا داواكراوە، ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکان دژی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش چڕتر بكرێنەوە کە بەردەوام هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی سووریای دیموكرات و خەڵكی سڤیلی كوردستان.

هەروەها داوا لە فەرماندەیی گشتی ئەنجومەنی سەربازی ڕەقە كرا كە  كاری زیاتر بكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانەکانی داعش و لایەنە دوژمنکارەکانی دیکە.

کۆبانی داواشی لە ئەنجومەنی ڕەقە کرد بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، رێوشوێنە ئەمنییەكان توند بكرێن، و ڕێگری بكرێت لە کێشە عەشایرییەکان، هەروەها داوای چڕکردنەوە ئەمنی كرا لەدژی بازرگانانی مادەی هۆشبەر.

سەرچاوە: نۆرس پرێس

News Code 224081

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha