لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان هەسەدە و گرووپێکی سەر بە تورکیا ڕێککەوتنێکیان کرد

هێزەکانی سووریای دیموکرات، گەڕاندنەوەی تەرمی یەکێک لە شەڕڤانەکانی لە گرووپه چەکدارەکانی تورکیا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  هەسەدە ئاشکرای کرد کە تەرمەکە لەگەڵ دیلێکی گرووپی سوپای نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن ئاڵوگۆڕ کراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارێکی لایەنگری تورکیایان گۆڕیوەتەوە بە تەرمی شەڕڤانێکی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج، بەبێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکات.

دەشڵێت، ئەو زیندانییە بەناوی "محەممەد نور دەبول" لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگرێسپی لە باکووری ڕەققە بە دیل گیراوە و ئاڵوگۆڕەکە لە ڕێگەی ناوەندە ناوخۆییەکانەوە ئەنجام دراوە.

News Code 224017

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha