بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وهزارهتی بهرگریی توركیا له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، یهشار گولەر لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یەکە سەربازییەکانی سەربە فەرماندەیی سوپا ئەنجامدا، و لەو کۆبوونەوەدا ڕایگهیاندووە: "لە چوارچێوەی ستراتیجی بەرگریی و ئەمنیی دینامیکی و چالاکانە کە ئامانج نەهێشتنی هەرجۆرە هەڕەشەیەکە لە سەرچاوەکەیدا پێش ئەوە بە سنوورەکان بگەن، ئۆپەراسیۆنەکانی دژە تیرۆر کە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچن، سەرکەوتوانە بەردەوامن".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد، "لە ئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەردەوامانەی لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە بەڕێوەدەچن، پەیوەندیکردن بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) گەیشتوەتە خاڵی وەستان و ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی خۆیان ڕادەستکردوەتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردوە".
وەزیری بەرگریی تورکیا وتیشی: "سەرچاوەکانی تیرۆر کە لەودیو سنوورەوە هەڕەشەن بۆ سەر وڵاتەکەمان لەناوبراون و ئەو ڕێڕەوی تیرۆرەی دەخوازرێت لە سنوورەکانمان دروست بکرێت پارچە پارچە کراوە، بەوەیش پهكهكه لە ناوخۆی وڵات گەیشتوەتە خاڵی نەمان، لە قۆناغی دواتردا بە پەرەپێدان و فراوانترکردنی ئەو کۆنتڕۆڵەی تا ئێستا لە گۆڕەپانەکەدا دروستمان کرد,وە".
ئهوهشی وت: "بەمەبەستی نەهێشتنی توانای پهكهكه بۆ ئەنجامدانی کردە و چالاکی، دەچینە هەر شوێنێک پێویست بکات و هەژمونی ڕەها لە گۆڕەپانەکەدا دادەمەزرێنرێت".
Your Comment