بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەردوو وەزیری بەرگریی عێراق و وەزیری بەرگریی تورکیا یاداشتنامهی لێک ێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵاتیان لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئیمزا کرد، کە دوای چوارەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی باڵای ئەمنی نێوان عێراق و تورکیا لە ئەنقەرەی پایتهختی توركیا ئەنجامدرا.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی یاداشتەکە نووسیویەتی: "ئەم یاداشتە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان بەرەو پێشتر دەبات و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدەستبهێنێت".
هاوکات ئەوەش هاتووە، عێراق ڕێکاری یاسایی، سیاسیی و کارگێڕی بۆ ناساندنی پەکەکە و ئەو لایەنانەی نوێنەرایەتی ئەو پارتە دەکەن لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بخاتە لیستی حزبە قەدەغەکراوەکانەوە".
لە یاداشتەکەدا باس لەوەکراوە، تورکیا سەرجەم پێشێلکارییەکانی پەیوەست بە سنوورەکانی عێراق ڕابگرێت، هاوکات هەردوو وڵات ڕێککەوتوون لەسەر ڕادەست کردنی ئەو کەسانەی هەر کامیان داوای دەکەن بۆ دادگایکردن لە وڵاتەکانیان.
Your Comment