بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وهزارهتی پێشمەرگە له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، شۆڕش ئیسماعیل لهمیانی كۆبوونهوهی لهگهڵ جەنەڕاڵ هـام، فەرماندەیی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری، رایگەیاند؛ چاکسازی پڕۆسەیەکی حەتمییە، لەم پێناوەدا بەردەوامین لە رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنیادنانی فیرقە و دەڤەر لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بە هاوکاری و هەماهەنگی راوێژکاران و دیپلۆماتکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئاماژه بهوهش كراوه، وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانانی کردوه و ڕۆڵی ئەوانی بەرزنرخاند لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاراستن و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
لایخۆیهوه جەنەڕاڵ هام، پاڵپشتی و پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دوپاتکردەوە و هەروەها ڕایگەیاند: "لە بنیادنانی هێزێکی نیشتمانی تۆکمە بۆ کوردستان هاوکار دەبین و ئومێدمان وایە پرۆسەی چاکسازی بگاتە دەرئەنجامی گرنگ و پێویست لە وەزارەتی پێشمەرگەدا".
Your Comment