لهبهرامبهر ئهو پهیامهدا، لوقمان وەردی بەرپرسی مەڵبەندی ۲۴ی ڕێکخستنی ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەڕانیە بەمشێوەیە وەڵامی پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی دیموكراتی لەهەولێر دەداتەوە، "ئێمە لەمەریخەوە نایهین وەک ئێوە کە لەمەریخی سەرپشتی دەبابەکانی بەعسەوە هاتن بۆ هەولێر".
وەردی دهشڵێت: "ئێمە وەک کەرکوکی قودسی کوردستان بەپشتیوانی خوا، پاشان بەپشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەهێزی یاسا دێینەوە باوەش بەهەولێری قەڵاو منارەدا دەکەینەوە نەک وەک ئێوە کە بەهێزی دەبابەکانی سهدام هەولێرتان داگیرکرد، ئێستاش دوای ساڵانێکی زۆر لەو داگیرکارییە، لەناو سەنتەری شاری هەولێر لەبەرامبەر یەکێتیو هێزەکانی تر هەر کەمینەن".
وهردى له كۆتاییدا نووسیویهتى: "لێشتان ناگرین، چوونکە دەزانین شۆکی سەرکەوتنی شاهانەی یەکێتی لە کەرکووک خەوی لێ زڕاندوون و دەبێ بەو خەیاڵ پڵاویە خۆتان بخافڵێنن، بیریشتان نەچێ ڕۆژان ڕۆژی لەدوایە و ئەوەی ئەمڕۆ بەخۆتان دەنازن، سبەی بەخەیاڵیش نایەتە خەونتان".
Your Comment