دەقی یادداشتەکەی مەسعوود عەبدولخالق
له سه‌رتاسه‌ری کوردستان ئه‌و ژماره‌یه دابه‌شی سه‌ر دانیشتوان بکه‌ی نزیکه‌ی ۲۰%ی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستانی ماوه. ئه‌مجاره‌ش که بواری ته‌زویر نیه زۆر که‌متر ده‌کات، له ناوچه دابڕێنراوه‌کان ته‌نها ۶ کورسی ماوه لە کاتێکدا ئەو ناوچانە نیوه‌ی کوردستانه، له‌ته‌واوی پارێزگاری سلێمانی ده‌نگی ته‌نها %۳.۸۵، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه له سلێمانی به‌رپرسی یه‌که‌می له‌و شاره ده‌ست ناکه‌ویت.
هه‌ر به‌گشتی وه‌ک حزب له زگ که‌وتوه ناتوانێ کادیر و سه‌رکرده به‌رهه‌م بهێنێت، بۆیه به‌ناچاری کادیر و سه‌رکرده له حزبه‌کانی تر ده‌کڕێت، به‌و شێوه‌یه پانتایی بوونیشی زۆر ته‌سک بوویته‌وه.
له ناوچه دابڕینراوه‌کان و ناوچه‌ی سلیمانی ئه‌وه بارودۆخیه‌تی، له هه‌ندێ شوێن هه‌ر باره‌گاشی نه‌ماوه و دایخستووه، له ڕانیه نه‌یماوه، له سەنتەری پارێزگای هه‌ولێر ۱۳%ی ده‌نگ ماوه، له‌و که‌مه بوونه‌شی له دهۆک که ۲۹%ی ده‌نگی ماوه ئه‌ویش تورکیا ته‌نگی نه‌ک به پارتی به کوردیش هه‌ڵچنیوه.
هۆکاره‌کانی ئه‌و شکستانه گه‌لێ زۆره، ته‌نها هه‌ندێکی باس ده‌که‌ین:
حزبی بنه‌ماله له جیهاندا نه‌ما، بنهماڵەی پیر جومه‌یل له لوبنان، بنەماڵەی بۆتۆ له پاکستان، بنهماڵەێ غاندی له هیند، بنهماڵەکانی حزبی له ئه‌فریقا له‌و ولاتانی عەرەبی، هەموویان ووڵاتانی خۆیان وێران کرد، خۆشیان تیاچوون، بۆیه حزبی له ترازی (پ د ک) نه‌ماوه له جیهان، دوا پێگه‌یان له جیهانی عەرەبی بوو، ئه‌ویش شۆڕ‌شیان له‌سه‌ر کرا و زۆرینەیان نه‌مان.
ئێستا له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و جۆره حزبانه کوردستان پارچه چارچه بووه، له هه‌موو ڕوویه‌ک قه‌یرانی هه‌یه، سیاده‌ی هه‌ر نه‌ماوه، له‌بن قه‌رزه، عوسمانی ۲۴ ده‌ردی هه‌بوو ناوی لێنرابوو پیاوه نه‌خۆشه‌که، لێره سه‌دان ده‌ردی هه‌یه، له‌هه‌موی خراپتر کۆمه‌لگه به‌سه‌ر دوو ته‌به‌قه دابه‌ش بوه، ته‌به‌قه‌ی سه‌روو که سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حزبه به‌شیکن ته‌نها ۱۵%ی کۆمه‌لگه پێک ده‌هێنن، به‌ڵام ۸۰%ی داهات ده‌خۆن، میلله‌ته ره‌ش وڕووتهکهش که بریتین له هه‌ژارو نه‌دارو مووچهخۆرو پێشمه‌رگه‌و ماله ئه‌نفال و .. ۷۵% خه‌ڵکین و هه‌ژارن، ئه‌و دوو ته‌به‌قه‌یه دوژمنی یه‌کن، ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی هه‌موو له‌ناو یه‌ک پاپۆڕن ئه‌وه نه‌ماوه، ئه‌و راستیانه جه‌نابی کاک مسعوود خۆشی باش ده‌زانی و قسه‌یه‌کی زۆر گرنگی دوو جار دووباره کرده‌وه‌و وتی :(کاکه ئێوه له خیلالی بارودۆخی ئێمه‌وه سه‌یری شیخه‌کانی بارزانی پێشوو مه‌که‌ن) زۆر ڕوونه مانای چیه به‌ڵام ده‌بوایه ڕووی له عێراق و جیهانیش بکردایه و بیگۆتبایه (کاکه ئێوه‌ش له خیلالی بارودۆخ وهه‌لس وکه‌وتی ئێمه ته‌ماشای میلله‌تی کورد مه‌که‌ن).
Your Comment