دوای دانانی پارێزگاری کەرکووک، به‌رپرسانى یه‌کێتى پێشوازییان له‌ سه‌رۆکى حربەکەیان کرد

دواى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ى له‌ به‌غدا و دانانى پۆستى پارێزگارى که‌رکووک، کۆمه‌ڵێک له‌ به‌رپرسانى یه‌کێتى له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى به‌ گه‌رمى پێشوازییان له‌ سه‌رۆکى یه‌کێتى کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کورد و یەکێتی لە وەرگرتنەوەی پارێزگاری کەرکووک بەدەستیان هێنا.

دوای دانانی پارێزگاری کەرکووک، به‌رپرسانى یه‌کێتى پێشوازییان له‌ سه‌رۆکى حربەکەیان کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: "ئەم هەنگاوە مێژووییە سەرکەوتنی ئیرادەی کەرکوکییەکان بوو و ئیدارەی نوێی پارێزگاکەش بێگومان رەنگدانەوەی ئیرادەی ئەوان دەبێت".

ناوبراو وتیشی: "یەکێتی درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات، دوور لە جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی، خزمەتی هەموولایەک دەکات و هەوڵەکانی لەپێناو خزمەتی گشتی و یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنەکاندا دەبێت".

دوای دانانی پارێزگاری کەرکووک، به‌رپرسانى یه‌کێتى پێشوازییان له‌ سه‌رۆکى حربەکەیان کرد

شایانی باسە له‌ به‌غدا، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستى پارێزگارى که‌رکووکى یه‌کلاکرده‌وه‌ و رێبوار ته‌ها کرایه‌ پارێزگار له‌ پشکى یه‌کێتى.

دوای دانانی پارێزگاری کەرکووک، به‌رپرسانى یه‌کێتى پێشوازییان له‌ سه‌رۆکى حربەکەیان کرد

News Code 223930

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha