داخستنی سێ حزبی سەر بە PKK لە عێراق بڕیارێکی ژیرانەیە

هۆشیار زێباری بڕیارێکی دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان عێراق بۆ دوورخستنەوەی سێ حزبی نزیک لە PKK لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە کارێکی ڕاست و ژیرانە ناو دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵاتیی X نووسیویەتی: "بڕیاری دەستەی دادوەری لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ قەدەغەکردنی سێ حزبی کوردی سەر بە پەکەکەی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی ڕاست و ژیرانەیە، چوونکە بوونەتە شانەیەکی شێرپەنجە لە جەستەی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق لەگەڵ ئەوەشدا فاکتەرێکی ناسەقامگیریی و ئاژاوەگێڕن".

شایانی باسە لە یەکی ئەم مانگەوە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لەسەر داوای فەرمانگەی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، بڕیاریدا هەر یەکە لە حزبەکانی (ئازادی دیموکراتی ئێزدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراتی و تەڤگەری ئازادی) هەڵدەوەشێندرێنەوە و بارەگاکانیان دابخرێت و دەست بەسەر کەلوپەل و بارەگاکانیاندا بگیرێت.

سەرچاوەی بڕیارەکەش لەسەر بنەمای سکاڵایەکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بوو، کە ڕایگەیاندبوو، چالاکییەکانی ئەو حزبانە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە لە کاتێکدا پەکەکەش حزبێکی قەدەغەکراوە لە عێراق.

News Code 223916

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha